پارتی - یەکەم -

2.8K 200 72
                                    


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

من جیۆن ن/ت ~ تەمەنم ٢٢ ساڵە خەڵکی بوسان'م لەگەڵ زڕدایکم و باوکم دەژیم ~ زڕدایکم دوو منداڵی لە هاوسەری پێشووی هەیە کە هاوسەرەکەی مردووە و هاوسەرگیری لەگەڵ باوکم کردووە ~ لە باوکیشم سێ منداڵی بوو

ئێمە لە ساڵی نەوەدەکان دەژین ~ من دەزانم بخوێنمەوە و بنووسم ئەویش بەهۆی باوکمەوەیە ڕاستە ئەو ڕێگەی پێنەداوم بچمە قوتابخانە هەرچەندە من زۆر حەزیشم بە خوێندن بوو نازانم بۆچی ڕێگەی پێ نەداوم بخوێنم بەڵام ئەو ڕێگەی بە براکانم و خوشکەکانم داوە بخوێنن تەنها نەیهێشت من بچمە قوتابخانە ~ خۆی لەماڵەوە فێری نووسین و خوێندنەوەی کردم

من لە تەمەنی ٨ ساڵی دایکم مرد ~ زۆر ڕووخام منێکی بچووک کە زۆر پێویستیم بە دایکم بوو پێویستیم بە نازی ئەو بوو بەڵام خودا لێمی سەندەوە دایکم ئافرەتێکی سادە  بوو ~ هەمیشە باوکم لە دایکم توڕە دەبوو قسەی پێ دەوت جاری وا هەبوو لێشی دەدا بەڵام ئەو هەمیشە بێدەنگ بوو هەمیشە بێدەنگی هەڵبژارد ئافرەتێکی زۆر هێمن بوو ~ سوێند دەخۆم ئەو فریشتە بوو

دوای نۆ مانگ لە مردنی دایکم باوکم دووبارە هاوسەرگیری کردەوە ~ من پێم ناخۆش بوو بەڵام نەمتوانی هیچ بڵێم چونکە ئیتر باوکم بڕیاری خۆی دابوو ~ زڕدایکم ئەوکاتەی هاوسەرگیری لەگەڵ باوکم کرد دوو منداڵی هەبوو ~ کچێک و کوڕێک ~ من چونکە تەمەنم بچووک بوو هەرکاتێک منداڵێکم ببینیبایە گەر یاریم لەگەڵی بکردبایە ئازاری مردنی دایکم لەبیر دەچوویەوە

زۆر دڵخۆش بووم هەمیشە یاریم لەگەڵ ئەوان دەکرد و ببوین بە هاوڕێییەکی زۆر نزیک ~ وە سەبارەت بە زڕدایکیشم ئەو ئافرەتێکی خراپ نەبوو زۆر باشیش نەبوو~ گەر کارم نەکردبایە بۆڵەبۆڵی دەکرد و قسەی پێ دەوتین

ئاهـ بیرم چوویەوە ~ من خاوەنی دوو خوشک و دوو برام
دوو خوشکەکانم ( هوان و هیونجوو) دوو براکانم ( هاجوون و سۆجون)

دوو براکانم هاوسەرگیریان کردووە ئەوان لە من گەورەترن~ خوشکە گەورەکەشم هاوسەرگیری کردووە (هیونجوو) بەڵام خوشکە ناوەندیەکەم هێشتان هاوسەرگیری نەکردووە وە منیش خوشکی بچووکم

من خوشکە ناوەندەکەم زۆر خۆشدەوێ~ بەهۆی ئەوەی کە ئێستا بەس ئەو لەگەڵمان دەژی چونکە ئەوانیتر هەر یەکەو خێزانێکیان بۆخۆیان پێکهێناوە و لەلامان نەماون ~ وە سەبارەت بە باوکم ئەو منی لە هەمووان خۆشتر دەوێ هەموو کاتێک دەڵێ کە خۆشەویستی تۆ لەگەڵ خوێنم تێکەڵ بووە هەروەها منیش باوکمم زۆر خۆشدەوێ ئەو بۆ ئێمە زۆر باشە من زۆر ڕێز لە باوکم دەگرم ئەو ئێستا کەمێک بە تەمەن داچووە بەڵام هێشتان هەر قۆزە

~~~~~~

لە ژووری میوانەکە بووم خەریکی نووسینی چیڕۆکی ژیانی خۆم بووم ~ بەڵێ من دەفتەرێکم هەیە کە چیڕۆکی ژیانی خۆمم لەسەر نووسیوە بەڵام هێشتان ناوی چیڕۆکەکە نازانم ~ نازانم هێشتان چارەنووس چیمان لێ دەکات و ژیانمان چی بەسەردێت

ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now