پارتی - دووەم -

1K 158 69
                                    



~~~~~~~~~~~~

دوای ئەوەی من و هوان کێکەکەمان دروست کرد هوان ڕۆیشت بۆ ئەوەی جلەکانی بگۆڕێت منیش کێکەکەم کەرت کرد و دوو قاژم خستە ناو دوو قاپ و دوو چەتاڵم برد ڕۆیشتمە ژووری میوان بینا و بۆرا لەوێ دانیشتبوون پێم سەیر بوو بۆ ئاوا ئاقڵ دانیشتوون

ن/ت: فەرموو ئەوەش کێک
(بە بزەوە وتم و دوو قاپە کێکەکەم لە بەرامبەریان دانا)

ئەوان زۆر دڵخۆش بوون یەکسەر وەک گورگێکی برسی کێکەکەیان دەخوارد منیش بە بزەوە سەیریم دەکردن تا هوان هاتە لامان و لە تەنیشتمەوە دانیشت

هوان: کچینە کێکەکەتان پێ چۆن بوو؟
( بە بزەوە)

بۆرا: زۆر خۆش بوو تکایە جاری داهاتوو با بایەکەوە دروستی بکەین
( بە شیرینی)

بینا: بەڵێ تکایە منیش حەزدەکەم وەک ئێوە کێکی بە تام دروست بکەم
(بە کیوتی وتی منیش لووتیم گرت)

ن/ت: ئۆیش بەسەرچاوو
(هەموومان پێکەنین)

تا گوێمان لە کردنەوەی دەرگا بوو ~ من و هوان خێرا هەستاین ڕۆیشتینە لای دەرگاکە دۆهی و باوکم گەڕانەوە

خێرا عەلاگەکانم لە دۆهی وەرگرت و بردمە چێشتخانەکە باوکیشم داوای ئاوی کرد هوان ڕۆیشت ئاوی بۆ بهێنێ

دۆهی بە ماندوویەوە لەسەر ئەرزەکە دانیشت

دۆهی: ئاهـ زۆر ماندوو بووم قاچم ژان ئەکا
(وتی کاتێک قاچی ئەشێلا)

بۆرا: دایکە سەیرکە دادە هوان و دادە ن/ت ئەم کێکە بەتامەیان دروست کردووە تامی بکە
(وتی کاتێک کێکەکەی هێنا بەردەم دایکی بەڵام ئەو پاڵێکی بە قاپەکەوە نا و کێکەکە هەمووی کەوتە سەر فەرشەکە و پیس بوو)

دۆهی: ئا سەیرکە چیت لێرە کرد تۆ گەمژەی یان چی ~ ن/ت خێرا وەرە ئێرە پاک بکەرەوە
(بە توڕەیی)

خێرا پەڕۆکێکم برد و ڕۆیشتم شوێنەکەم پاک کردەوە هوان'یش ئاوی بۆ دۆهی و باوکم هێنا

دۆهی: دووبارە کێکتان دروست کرد؟
(بە مۆنی)

ن/ت: بەڵێ هەم بۆ میوانەکان هەم کچەکانیش حەزیان لێی بوو
(وتم لە کاتی سڕینەوەی فەرشەکە)

دۆهی: ئەک دەستتان بشکێ باشە!! خۆی ئێستا لە بازاڕ خواردن گرانە ئێوەش هەر لەسەر حەزی دڵتان بن
(بە توڕەیی)

باوکم قسەی کرد

جەیجوون: ئێ بۆ دەستیان بشکێ؟ *بە گرژی* ئافەرین کچەکان کارێکی باشتان کرد دەستتان خۆشبێ *بە بزەوە*

ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now