پارتی - سی و چوار -

741 178 116
                                    



بەیانی ~~~ لیناز جانتاکانی کۆکردبوویەوە بەیکهیۆن و لیناز لە دەرەوەی کۆشک وەستابوون

دوای کەمێک تاکسیەک هات و بەیکهیۆن جانتاکانی لینازی کردە پشتی تەکسیەکە و ئاوڕی بۆ لیناز دایەوە

دوای کەمێک لێی نزیک بوویەوە دەستی گرت

بەیکهیۆن: هیچ شتێکی تر هەیە پێویستت پێی بێت؟

لیناز کەمێک شۆک بوو بەو ڕەفتارەی بەیکهیۆن بۆیە شڵەژا

لیناز: ن-نا سووپاس
(وتی و بەخێرایی ڕۆیشتە ناو ئۆتۆمبێلەکە)

بەیکهیۆن ئاهێکی هەڵکێشا ویستی قسە بکات بەڵام ئۆتۆمبێلەکە دەستی کرد بە ڕۆیشتن

بەیکهیۆن سەیری دەکردن تا دوورکەوتنەوە


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

ن/ت دوای شیرپێدانی ئیونا لەسەر جێگاکەی دانا و بە ئازارەوە هەستا دەستی لەسەر سکی دانابوو ڕووخساری گرژ کرد

جۆنگکووک کە ئەوی بینی چاوەکانی فراوان بوون بەخێرایی لێی نزیک بوویەوە

جۆنگکووک: تۆ باشیت؟
(دەنگی پڕ بوو لە نیگەرانی)

ن/ت: م-من باشم تەنها سکم کەمێک ئازاری بۆ دروست بوو
(بزەیەکی کەمی کرد)

جۆنگکووک بە نەرمی دەستی لەسەر سکی ن/ت دانا

جۆنگکووک: ئازارەکە زۆرە؟

ن/ت: نەخێر تۆ نیگەران مەبە ئازارێکی کەم بوو


لەو قسانە بوون تا دەرگا کرایەوە هوان بە سینیەک خواردن هاتە ژوورەوە بە بزەوە خواردنەکەی لەسەر جێگاکە دانا

هوان: ن/ت تۆ پێویستە هەموو ئەو خواردنانە بخۆیت تۆ ئێستا شیردەری پێویستت بە خواردنە
(بە بزەوە)

ن/ت: چ پێویستی دەکرد خۆت ماندوو بکەیت من خۆم دەهاتمە خوارەوە
(بە نیگەرانی)

ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now