پارتی - پەنجا و سێ -

482 112 178
                                    








لیناز پۆڤ:-



لەناو تاکسیەکە دابەزیم لەبەردەم ماڵەکەی هان وەستام ~ بزەیەکم کرد و لە دەرگام دا هێندەی نەخایاند دەرگاکە کرایەوە ماری بوو بزەیەکم کرد و لەباوەشم گرت


لیناز:- سڵاو گیانەکەم چۆنی؟
(بە بزەوە وتم)



ماری بە ساردیەوە بەخێرهاتنی کردم ڕۆیشتینە ژوورەوە هان لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوو هەر کە منی بینی هەڵسایەوە بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کردم


هان:- دایکە تۆ چی دەکەیت لێرە؟
(برۆیەکی بەرز کردەوە)


برۆکانم گرژ کرد

لیناز:- ئەوە چ قسەیەکە هاتوومەتە ماڵی کوڕەکەم ئایا نابێت؟



هان:- نا نەخێر مەبەستم ئەوە نەبوو تەنها پێم سەیر بوو بەم کاتژمێر ٨ ە لێرەیت ئەی بەتەنها هاتوویت؟
(وتی و دانیشت منیش ڕۆیشتم لەبەرامبەری دانیشتم)

لیناز:- هاهـ کوڕم منیان دەرکرد
(ئاهێکم هەڵکێشا)


هان:- چیی؟ بۆچی؟
(برۆکانی گرژ کرد)



هەموویم بۆ باس کرد



هان:- ئاهـ بەنەفرەت بنن بەڕاستی زۆر لێیان پەستم
(بە توڕەییەوە وتی)

لیناز:- دەتوانم لەلای ئێوە بمێنمەوە؟
(سەیریم کرد)



هان سەیری ماری کرد دواتر بە دوودڵیەوە وتی


هان:- بەڵێ
(ئاهێکی دایەوە)


بزەیەکم کرد


لیناز:- ماری گیانەکەم ژوورەکەمم نیشان بدە


ماری:- فەرموو لێرەوە
(بە بێزاری وتی)



لەگەڵ ماری ڕۆیشتینە سەرەوە ~ گوێم لە دەنگی گریان و هەنسک بوو لە ژوورێک منیش هەر زوو زانیم ئەوە چانگ می'یە بزەیەکم کرد لە دەرگای ژوورەکەیم دا دوای کەمێک کردیەوە ~ قژی شێوا بوو چاوەکانی سوور ببونەوە لەناخەوە دڵخۆش بووم بەو حاڵەی



لیناز:- همم سەیری حاڵی خۆت بکە جێگای بەزەییت بەڕاستی زۆر دڵخۆشم کە ئاوا دەتبینم
(پێکەنی)



چانگ می پۆڤ:-

کاتێک پوورم بینی کەمێک دڵم خۆشبوو وامزانی هاتووە و دڵنەوایم بدات و پشتم بگرێت کەچی ئەو پێکەنی ئەو پێیوایە من جێگای بەزەییم

ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now