پارتی - نۆزدە -

880 164 82
                                    




جۆنگکووک لە ن/ت نزیک بوویەوە و لەباوەشی گرت

ن/ت: چی دەکەیت؟

جۆنگکووک: تەنها تۆم لەباوەش گرتووە
(بە چرپەوە وتی و چاوەکانی داخستبوو)


~~~~

بەیانی ~ تیشکی خۆر هێواش هێواش لە پەنجەرەکەوە دەهاتە ژوورەوە جۆنگکووک لەخەو هەستا یەکسەر چاوەکانی کەوتنە سەر ن/ت بۆ ساتێک سەیری کرد دواتر هەستایەوە ڕۆیشتە گەرماو دەمووچاوی شوشت و هاتە دەرەوە خۆی گۆڕی و ڕۆیشتە خوارەوە

کاتێک جۆنگکووک لە پلیکانەکاندا دەهاتە خوارەوە لیناز بەرەو ڕووی هات

لیناز: بەیانی باش بەڕێز جۆنگکووک منیش ویستم بێم و بە ئاگات بێنم
(بە زەردەخەنە)

جۆنگکوک بە بێزاری سەیری کرد و بە کورتی وەڵامی دایەوە

جۆنگکووک: باشتر

لیناز: ئایا ن/ت هێشتا نووستووە؟ من دەچم بە ئاگای دێنم
(ویستی بڕواتە سەرەوە بەڵام جۆنگکووک ئەوی وەستاند)

جۆنگکووک: پێویست ناکات
(بە تۆنێکی توند)

لیناز: بەڵام بۆچی؟ کات درەنگی کردووە

ڕووخساری جۆنگکووک گرژ بوو کاتێک لیناز پێداگری کرد

جۆنگکووک: ئەو پێویستی بە خەو هەیە لێیگەڕێ با پشوو بدات
(بە توندی)

لیناز ئاهێکی هەڵکێشا

لیناز: باشە کەوایە وەرە بۆ چێشتخانە نانی بەیانی بخۆ
(وتی و ڕۆیشت)

جۆنگکووکیش لە دوای ئەو ڕۆیشت

~~~~~~~~~~~~~

لەکاتی نانخواردن

هوان: موانا دەی ئەمەش بخۆ کەلەڕەق مەبە
(بە کەمێک توڕەیی)

موانا: نەخێر نایخۆم من ڕقم لە هێلکەیە

هوان: موانا وتم بیخۆ من توڕە مەکە!

موانا: مامە جۆنگکووک تکایە بە دایکم بڵێ من نامەوێ هێلکە بخۆم
(موانا ڕووی لە جۆنگکووک کرد )

جۆنگکووک: هوان لێیگەڕێ با نەیخوات

مێریدا: جۆنگکووک ڕاست دەکات وازی لێ بێنە

هوان: بەڵام مامۆژن نابێت ئەو پێویستە هێلکە بخوات سەیرکە چەندە لاواز بووە ئەو هیچ شتێک ناخوات!
(بە نیگەرانی)

لەوکاتەدا ن/ت هاتە چێشتخانە

ن/ت: بەیانیتان باش
(سەرنجی هەمووان کەوتە سەر ن/ت و وەڵامیان دایەوە)

مێریدا: بەیانی باش ن/ت وەرە نان بخۆ

ن/ت سەیری تەنیشت جۆنگکووکی کرد لیناز لە تەنیشتی دانیشتبوو بۆیە ڕۆیشتە تەنیشت هوان دانیشت

لیناز خواردنی بۆ جۆنگکووک تێکرد

لیناز: فەرموو بەڕێز جۆنگکووک باش بیخۆ
(بە بزەوە)

جۆنگکووک هیچی نەوت

ن/ت جار بە جار سەیریانی دەکرد هەستی بە ئیرەیی دەکرد

~~~~~

دوای نانخواردن خزمەتکارەکان قاپەکانیان هەڵگرت و شۆردیان ~ ن/ت و هوانیش بڕیاریاندا بڕۆنە باخچەکە و گوڵەکان ئاو بدەن

~~~~~~~~~~~~~~~

ن/ت: هوان ....هەست دەکەم لیناز دەیەوێ خۆی لە جۆنگکووک نزیک بکاتەوە
(وتی و سەیری کرد)

هوان: منیش هەستم پێی کردووە زۆر لە دەوری جۆنگکووک دەسوڕێت سەیرکە ن/ت تۆ پێویستە هیچ لە جۆنگکووک جیانەبیتەوە هەمیشە لەلای بیت بەخوا ئەگەرنا ئەو کچە مارە لێتی دەبات

ن/ت: نازانم بۆ هیچ ئەو دوو کچەم بەدڵ نیە

هوان: ئەرێ بەڕاست بیرم کەوتەوە دوێنێ کە لەگەڵ تۆ ڕۆیشتنە سەرەوە چیان وت؟

ن/ت بۆی باس کرد

هوان: نەفرەتی کە لووتبەرزن بەس دەستی جۆنگکووک خۆشبێ باش چارەی کردن

ن/ت سەری نزم کردەوە

هوان: ن/ت دڵی خۆت تەنگ مەکە تەنها چاوت لەسەر هاوسەرەکەت بێ و نەهێڵی لێتی ببەن ~ ئەوکاتەی کە منیش هاوسەرگیریم لەگەڵ جۆنگ هوو کردبوو ئەوان هاتن کچەکان دەیانویست خۆیان لەو نزیک بکەنەوە بەڵام ڕێگەم پێیان نەدا تۆش نەکەی خۆت گێل بکەیت هااا! بەخوا پیاو زوو هەڵدەخەڵەتێت گەر ژن و منداڵیشی هەبێت

ن/ت تەنها بیری دەکردەوە

~~~~~~~~~~

دوای کەمێک هوان و ن/ت هاتنە ژوورەوە

یاسەمین: ن/ت تۆ کەی دەتەوێت نەوەیەک بهێنیتە ناو ئەم خێزانە؟

تۆنی لووتبەرزی و گاڵتەجاڕیەکەی بە ئاشکرا دیار بوو ~ جۆنگکووک وەڵامی دایەوە

جۆنگکووک: ئەمە پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە
(بە کورتی و ئاگاداریەوە وەڵامی دایەوە)

یاسەمین بێدەنگ بوو

~~~~~~~~~~~~~~~

بەردەوامە...

ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now