ڕۆژی هاوسەرگیریەکە ~ ئاهەنگەکە لە هۆڵێک ئەنجام دەدرێ هەموو ئامادەکاریەکان کراوە و هەموو میوانەکان ئامادەن ئەوەی لێرەدا ماوە تەنها هاتنی بووک و زاوایەدوای ماوەیەک دەرگای هۆڵەکە کرایەوە بووک و زاوا هاتنە ژوورەوە
هەموو میوانەکان بە دڵخۆشیەوە چەپڵەیان لێدەدا ئەوەی لێرەدا خەمبارە ن/ت و جۆنگکووکە کە نیگەرانن بەبۆنەی ئەوەی کچە بچووکەکەیان دەڕواتکات تێدەپەڕێنم بۆ دوای ئاهەنگەکە ~ چانگ می و هان لەناو ئۆتۆمبێلەکەن بەرەو ماڵە تازەکەیان دەڕۆن ~ چانگ می بە دڵخۆشیەوە لە هان دەڕوانێت لەکاتێکدا هان تەواوی سەرنجەکەی لەسەر ڕێگاکە بوو هیچ هەستێک لە ڕووخساری بەدی نەدەکرا
دوای ئەوەی گەیشتنە ماڵەکەیان هان ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند و هاتە خوارەوە بەرەو لای دەرگاکە ڕۆیشت تا بیکاتەوە بێ گرنگی پێدان بە چانگ می
چانگ می کەمێک هەستی بە دڵتەنگی کرد هێزی خۆی کۆکردەوە لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی زەردەخەنەیەکی کرد هەوڵی دا ئەو سوکایەتیە لەبیر بکات بەرەو ژوورەوە ڕۆیشت
هان لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوو پشتی بە قەنەفەکە دادابوو چاوەکانی داخستبوو ~ هەر کە هەستی بە هەنگاوەکانی چانگ می کرد هەستایەوە بەرەو ڕووی هات
YOU ARE READING
ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)
Siêu nhiênچی دەربارەی کچێک کە لە تەمەنێکی زۆر منداڵ دایکی لەدەستدەدا و باوکی دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە ~ ئایا زڕ دایکەکە لەگەڵی باش دەبێت؟؟ چی دەربارەی ئەوەی کە کچەکە دەدەن بە شوو بە ئامۆزاکەی بەبێ ئەوەی ڕووخساری یەکیان بە تەواوی بینیبێ~ لە شارێک دەگوازرێت...