پارتی - سی و هەشت -

637 156 123
                                    




دوای نانخواردنی نیوەڕۆ ~ ن/ت و هوان و موانا و ئیونا لە باخچەی کۆشک بوون

هوان و ن/ت لەسەر کورسی باخچە دانیشتبوون چایان دەخواردەوە ~ ئیونا و موانا لەلایەکی باخچەکە یاریان دەکرد

هوان قومێکی لە چایەکە دا و سەیری ن/تی کرد

هوان: ن/ت من تێبینی ئەوەم کردووە تۆ و جۆنگکووک دوو ڕۆژە پێدەچێت تووڕە بن لەیەکتر هەمیشە لەیەک دووردەکەونەوە
(بە نیگەرانیەوە)

ن/ت بە نیگەرانی سەری لەقاند

ن/ت: بەڵێ
(ئاهێکی هەڵکێشا)


کاتێک هوان ویستی قسە بکات لیناز هاتە لایان کە دەستی لەسەر سکە گەورەکەی بوو لەسەر کورسیەک نزیک ئەوان دانیشت

لیناز: ئەوە بەبێ من باسی چی دەکەن
(سەیریانی کرد)

هوان: هیچ شتێک
(بە بێزاری)

ن/ت هەستایەوە لەلایان ڕۆیشت ~ چووە لای ئیونا و دانیشت سەیری کچە بچووکەکەی دەکرد کە یاری دەکرد

هەر لە دوای لیناز هەموویان هاتنە باخچەکە ~ مێریدا و جۆنگ هوو و جۆنگکووک و بەیکهیۆن

جۆنگکووک یەکسەر هاتە لای ن/ت و ئیونا ~ ئیونای لەباوەش گرت و ماچی دەکرد و بۆنی دەکرد

جۆنگکووک: کچە بۆنخۆشەکەی من
(بە خەندەوە ماچی دەکرد)

ئیونا بە بێزاری هەوڵی ئەدا باوکی دوورخاتەوە

ئیونا: ئەپاا دوورکەوە
(بە بێزاری)

جۆنگکووک بە نەرمی پێکەنی و ئیونای دانایەوە

تا جۆنگکووک چاوەکانی کەوتنە سەر ن/ت کە بە نیگەرانیەوە خەیاڵی ڕۆیشتووە ~ جۆنگکووک ویستی قسە بکات ن/ت هەستا و ڕۆیشتە ژوورەوە جۆنگکووک بە دوایدا ڕۆیشت


~~~~~~~~~~~~

هەر کە ن/ت هاتە چێشتخانە جۆنگکووک قۆڵی گرت وایکرد ن/ت ئاوڕ بداتەوە ~ جۆنگکووک یەکسەر ماچی کرد

ن/ت چاوەکانی لە شۆکدا کرانەوە خێرا جۆنگکووکی پاڵنا

ن/ت: ئەوە چ نەفرەتیەکە جۆنگکووک!
(بە توڕەیی )

ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now