پارتی - چل و دوو -

664 152 117
                                    






دوای دوو ڕۆژ

ئەمڕۆ لیناز هیچ هەست بە باشی ناکات سکی ئازاری بۆ دروست بووە و هەمیشە دڵی تێکهەڵدێ

لیناز هانی لەسەر سیسەمەکە دانا و خۆی بەپەلە ڕۆیشتە گەرماوەکە دووبارە ڕشایەوە ~ بەیکهیۆن لەماڵەوە نیە لە کارە

مێریدا هاتە ژوورەوە یەکسەر چاوەکانی چوونە سەر هان کە یاری بە ئۆتۆمبێلە بچووکەکەی دەکرد ~ بەرەو ڕووی ڕۆیشت و ماچی کرد و بۆنی دەکرد تا گوێی لە دەنگ بوو لە گەرماوەکە بەرەو لای دەرگاکە ڕۆیشت و لە دەرگای دا

مێریدا: لیناز باشیت؟ چی ڕوویداوە؟
(بە نیگەرانی )

لیناز: نا باش نی—
(پێش ئەوەی قسەکەی تەواو بکات دەنگی نەما)

مێریدا هەر کە زانی لیناز دەنگی نەما بەخێرایی دەرگاکەی کردەوە لینازی لەسەر ئەرزەکە بینی کە ڕەنگی سپی بووە بەخێرایی ڕۆیشتە لای زلەی هێواشی لە ڕوومەتی ئەدا

مێریدا؛ لیناز کچم تکایە هەستەوە تکایە لەبەر کوڕەکەت دەی هەستەوە تۆ نابێت هیچت بەسەر بێت
(هاواری کرد)


مێریدا بە خێرایی بەرەو خوارەوە ڕۆیشت



~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

ن/ت پۆڤ:-

من و هوان و جۆنگکووک دانیشتبووین جۆنگکووک یاری لەگەڵ چانگ می دەکرد منیش خەندەم بۆیان دەکرد ~ هوانیش وانەی بە موانا دەوت دوو مانگ پێش ئێستا قوتابخانە کرایەوە ئیوناش سەیری موانای دەکرد

تا گوێمان لە هاواری مامۆژنم بوو ~ بەخێرایی هاتە ژوورەوە وادیار بوو شڵەژاو بوو بەرەو ڕووی جۆنگکووک هات

مێریدا: جۆنگکووک کوڕم تکایە وەرە سەرەوە لیناز لەهۆش خۆی چووە تکایە با بیبەینە نەخۆشخانە بەیکهیۆن لێرە نیە ئەگەرنا ئەو دەیبرد
(چاوەکانی پڕ فرمێسک ببون)

شۆک بووین~ جۆنگکووک سەری لەقاند بەخێرایی بەرەو سەرەوە ڕۆیشت هوان سەیری منی کرد منیش سەرم بە مانای نازانم لەقاند

دوای کەمێک جۆنگکووک هاتە خوارەوە لەکاتێکدا لینازی وەک بووک هەڵگرتبوو بەرەو دەرەوە دەڕۆیشتن

مێریدا: ن/ت هوان ئێوە ئاگاداری هان بن ئێمە زوو دەگەڕێینەوە
(وتی بە خێرایی بەدوای جۆنگکووک ڕۆیشت)


هوان: هاهـ کێشەی ئێمەش قەت کۆتایی نایەت
(سەری بە نائومێدی لەقاند)



ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now