پارتی - چل -

811 172 132
                                    



ڕۆژی دواتر

جۆنگکووک زوو لە خەو هەستا لەسەر جێگاکە دانیشتبوو ~ سەیری تەنیشتی کرد ئیونا و ن/ت خەوتبوون پاشان بە هێمنی لەسەر جێگاکە دابەزی نەیدەویست ئەوان لەخەو هەڵسێنێ

بە هەنگاوی هێواش هێواش جۆنگکووک لە ژوورەکە هاتە دەرەوە ~ بەسەر پلیکانەکان دەهاتە خوارەوە بەلای ژووری میوان تێپەڕی بێ ئەوەی سەیریان بکات یان بەیانی باشیان لێ بکات ڕۆیشتە چێشتخانە تا نانی بەیانی بۆ ن/ت و ئیونا ئامادە بکات

جۆنگکووک لە دایکی و لیناز و بەیکهیۆن توڕەیە بەوەی سوکایەتیان بە ن/ت کردووە

بەدەم بیرکردنەوە نانی بەیانی ئامادە کرد و کردیە سەر سینیەک و بردیە سەرەوە

دەرگای ژوورەکەی بە هێمنی کردەوە بینی ن/ت هێشتان خەوتووە ~ لە جێگاکە نزیک بوویەوە سینیەکەی لەسەر مێزە بچووکەکەی تەنیشت جێگاکە دانا پاشان بە نەرمی دەستی درێژ کرد و شانی ن/تی بە نەرمی دەجوڵاند بە نەرمی ناوی دەهێنا

جۆنگکووک: ن/ت لەخەو هەڵسە خۆشەویستم
(کاتێک بە نەرمی بانگی دەکرد)

ن/ت کەمێک جوڵەی کرد و چاوەکانی کردەوە

جۆنگکووک: بەیانیت باش خۆشەویستم نانی بەیانیم بۆ ئامادە کردووی ئیوناش هێشتان خەوتووە
(بە خەندەوە)


ن/ت: بەیانی باش جۆنگکووک ~ سووپاس بۆ ماندووبونت
(بە بزەوە وتی و لەسەر جێگاکە دانیشت)

جۆنگکووک: دەی خواردنەکە بخۆ دڵنیام بە دڵت دەبێ
(بە بزەوە سینیەکەی لە بەردەمی دانا)

ن/ت: همم بەتام دیارە
(بە خەندەوە)

لەو قسانە دابوون تا ئیونا لەناو خەو ناڵەی دەکرد و ئارەقەی کردبوویەوە دەگریا و جەستەی دەلەرزی

جۆنگکووک بە خێرایی ڕۆیشتە لای

جۆنگکووک: شش ئیونا هیچ نیە شیرینەکەم ششش..
(هەوڵی دەدا ئارامی بکاتەوە دەنگی پڕ بوو لە نیگەرانی)

ئیونا لە خەودا قسەی دەکرد

ئیونا: ت تکایە لێرە ڕزگارم بکەن من دەترسم ئێرە تاریکە
(ئارەقەی کردبوویەوە)

ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now