چانگ می پۆڤ:-بەیانی ئاهەنگی مارەکردنەکەمە ~ هان زۆر لە دایک و باوکم پاڕایەوە ئەوان لەکۆتاییدا ڕازی بوون بەڵام بەو مەرجەی کە دەبێت لە خوێندنەکەشمان بەردەوام بین هەروەها دەبێت هان واز لە کاری خراپ بهێنێ
زۆر دڵخۆشم دوێنێ لەگەڵ هان ڕۆیشتین بۆ مۆڵ جلمان کڕی بۆ ئاهەنگەکەمان ~ من ئەوم زۆر خۆشدەوێت
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
ئیونا پۆڤ:-
لە ژووری میوان دانیشتبووین لەگەڵ مینهوو سەیری فیلممان دەکرد تا لەناکاو پەیوەندیەکم بۆ هات ~ هەر کە بینیم بزەیەکم کرد دایکم بوو
ئیونا:- سڵاو دایکە
(بە خەندەوە)ن/ت: سڵاو کچم چۆنیت؟ چی دەکەیت؟
ئیونا:- من باشم دایکە وا لەگەڵ مینهوو دانیشتووین سەیری فیلم دەکەین چی دەربارەی تۆ؟
(دڵخۆش بووم بە دەنگی دایکم)ن/ت:- منیش باشم هەروەها سڵاوی من بە مینهوو بگەیەنە ئاهـ کچم بۆ ئەوە پەیوەندیم کرد بەیانی وەرم بۆ ماڵمان ئاهەنگی مارەکردنی چانگ می ئەنجام دەدەین لەگەڵ مینهوو ئامادە بن ...
شۆک بووم ~ چۆن دەکرێ !!
ئیونا:- چی دایکە ئەوە تۆ چی دەڵێت؟ چانگ می زۆر بچووکە هەروەها لەگەڵ کێ هاوسەرگیری دەکات؟
(چاوم لێ بوو مینهووش سەری سوڕما)ن/ت:- ئاهـ کچەکەم لەگەڵ هان کوڕەکەی لیناز هاوسەرگیری دەکات منیش زۆر خەمبار بووم و زۆر پێیم وت کە لەگەڵ ئەو هاوسەرگیری مەکە هەروەها بچووکی بەڵام زۆر گریا زۆر لێم پاڕایەوە من و باوکیشت نەمانتوانی دڵی بشکێنین ناچار ڕازی بووین
(نیگەرانی لە دەنگی بەدی دەکرا)
YOU ARE READING
ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)
Paranormalچی دەربارەی کچێک کە لە تەمەنێکی زۆر منداڵ دایکی لەدەستدەدا و باوکی دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە ~ ئایا زڕ دایکەکە لەگەڵی باش دەبێت؟؟ چی دەربارەی ئەوەی کە کچەکە دەدەن بە شوو بە ئامۆزاکەی بەبێ ئەوەی ڕووخساری یەکیان بە تەواوی بینیبێ~ لە شارێک دەگوازرێت...