پارتی - پەنجا و دوو -

536 127 133
                                    




ڕۆژەکان هات و ڕۆیشتن تا بوو بە دوای هەفتەیەک

چانگ می ئەمڕۆ نەڕۆیشتە قوتابخانە لەبەرئەوەی هەستی بە باشی نەدەکرد  ~ ئێستاش کاتژمێر ٦ ی ئێوارەیە چانگ می چاوەڕێی هان دەکات بگەڕێتەوە



چانگ می:-

لە دەرگا درا بە دڵخۆشی و خەندەوە دەرگاکەم کردەوە بەڵام هەر زوو ئەو دڵخۆشی و خەندەیەم نەما کاتێک هان'م بە تەنها نەبینی بەڵکو کچێکی لەگەڵدا بوو


منیش بە بزەیەکی ساختە بەخێرهاتنەوەی هان'م کرد

چانگ می:- بەخێربێیتەوە هان ... ئەم کچە کێیە؟
(بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کچەکەم کرد)


هان دەستی کچەکەی گرت و هاتنە ژوورەوە


هان:- ئەو هاوسەری منە .. واتا هاوسەری دوەمم
(بزەیەکی کرد)


لە شوێنی خۆم ڕەق بووم باوەڕم بە گوێیەکانم نەدەکرد


چانگ می:- هـ هاوسەری دووەم؟
(بزەیەکی پڕ ئازارم کرد)


هان:- بەڵێ گەر باوەڕیش ناکەی ئەوە زۆر ئاساییە من وێنەی هاوسەرگیریمان و هەروەها واژۆی هاوسەرگیریشمانم لایە سەیریکە ...
(بە بزەوە مۆبایلەکەی دەرهێنا وێنەکانی نیشان دام )


نەمدەتوانی قسە بکەم هەستم بە خنکان دەکرد دەستم لەسەر دڵم دانابوو کە ئازاری هەبوو فرمێسک وەک ڕووبار لە چاوەکانم ڕێچکەی خۆیان گرت

چانگ می:- چۆن هااا؟ چۆننن؟؟ چۆن توانیت هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی تر بکەیت لەکاتێکدا هاوسەرگیریت لەگەڵ من کردووە من ڕێگە نادەم ئەو لێرە بێت من بەرگە ناگرم
(بە گریانەوە قیژاندم)


ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now