ڕۆژی دواترهوان پۆڤ:-
هەموومان لەسەر مێزی نانخواردن بووین ~ ئەمڕۆ جۆنگ هوو نەخۆشە بەڕاستی زۆر نیگەرانی ئەوم ~ لەسەر مێزی نانخواردن هەستا
هوان: بۆ کوێ ؟
جۆنگ هوو: زۆر بێ هێزم دەڕۆم کەمێک پاڵدەکەوم
(بە بێ تاقەتی ڕۆیشتە ژووری میوانەکە )منیش نانم بۆ نەخورا هەر یاریم بە خواردنەکە دەکرد
مێریدا: کچم تۆ بڕۆ لای ئاگاداری بە
سەرم بە باشە لەقاند و ڕۆیشتمە لای
هوان: جۆنگ هوو تۆ باشی؟ بڕۆم پەڕۆی تەڕ بێنم لەسەر نێوچاوانت دابنێم؟
(بە نیگەرانی دەستم لەسەر نێوچاوانی دانابوو)جۆنگ هوو: نا پێویست ناکات
(وتی لەکاتێکدا چاوەکانی داخستبوو)هوان: چۆن پێویست ناکات تۆ نەخۆشی
(ویستم بڕۆم بەڵام جۆنگ هوو دەستی گرتم و ڕایکێشامە باوەشی)جۆنگ هوو: من باشم تۆ نیگەران مەبە
(ڕووخسارمان زۆر لەیەکەوە نزیک بوو)هوان: ئ-ئێ من دەڕۆم سفرەکە کۆ دەکەمەوە
(بەخێرایی ڕۆیشتم)~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
جۆنگکووک پۆڤ:-
زۆر بیری سێلی دەکەم ~ دەبێت تا پێنج ڕۆژی تر چاوەڕێ بکەم تا ئەو دەبینم
دەترسم ئەو خوێڕیەی هاوسەری پێشووی هەراسانی بکات و زیانی پێ بگەیەنێت
ئاهێکم هەڵکێشا تا دایکم قسەی کرد
مێریدا: پێتان چۆنە ئەمڕۆ بەناو دارستانەکە بگەڕێین؟ هەندێک خواردن و قاپ و شت ئەبەین لەوێ خواردنی ئێوارە دەخۆین دواتر دەگەڕێینەوە
جەیهۆن: بەڵێ مێریدا ڕاست دەکات با وا بکەین
جەیجوون: زۆر باش دەبێ
~~~~~~~~~~~~~~~
عەسر هەمووان شتیان کۆدەکردەوە منیش وتم نایەم بەڵام زۆریان لێ کردم ~ بەڵام کاکە جۆنگ هوو و براژنە هوان لە ماڵەوە دەبن چونکە کاکەم نەخۆشە پێویستە پشوو بدات
ئێستا هەموومان لەناو ئۆتۆمبێلین بەڕێدەکەوین ~ لە جامەکەوە سەیری دەرەوەم دەکرد ~ سێلی گیانەکەم دەبێ ئێستا چی بکەیت هاهـ نەفرەت ناتوانم بتبینم
YOU ARE READING
ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)
Fantastiqueچی دەربارەی کچێک کە لە تەمەنێکی زۆر منداڵ دایکی لەدەستدەدا و باوکی دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە ~ ئایا زڕ دایکەکە لەگەڵی باش دەبێت؟؟ چی دەربارەی ئەوەی کە کچەکە دەدەن بە شوو بە ئامۆزاکەی بەبێ ئەوەی ڕووخساری یەکیان بە تەواوی بینیبێ~ لە شارێک دەگوازرێت...