پارتی - دوانزە -

786 143 183
                                    




دوای ساڵێک~~

هوان پۆڤ:-

ئەمڕۆ زۆر زۆر بێتاقەتم سەرم گێژ دەخوا هیچ هێزم نیە

لە ژوورەکەم پاڵم دابوویەوە چاوەکانم داخستبوو ~ تا لە دەرگا درا وتم وەرە

مامۆژنم بوو هاتە ژوورەوە منیش خێرا هەستامەوە

مێریدا: کچم تۆ باشی؟ بۆچی ڕەنگت وا زەرد بووە؟
(بە نیگەرانی دەستی بەسەرم داهێنا)

هوان: نازانم مامۆژن ئەمڕۆ هیچ هەست بە باشی ناکەم
(خەریک بوو بڕشێمەوە ڕێک ڕامکردە حەمامەکە)

خێرا ئاوەکەم کردەوە دەمم سڕیەوە ~ مامۆژنم هاتە لام

مێریدا: چی بووە؟ بۆچی وات لێ هاتووە؟
(بە شۆکەوە)

هوان: ن نازانم

مامۆژنم کەمێک بیری کردەوە دواتر وتی

مێریدا: تۆ لێرەبە ئێستا دەگەڕێمەوە
(بەخێرایی وتی و ڕۆیشت)

لە شوێنی خۆم وەستابووم ~ دوای پانزە خولەک مامۆژنم هاتەوە شتێکی لەدەست بوو بۆی ڕاگرتم

منیش بە سەرسوڕمانەوە سەیریم کرد

مێریدا: چیە؟ بڕۆ و تاقی بکەوە

ئەوە تێستی دووگیانی بوو ~ نا من بڕوا ناکەم ئەوە هی دووگیانی بێت من لە کچێنیش ئەو کاتەی کە قەلەق دەبووم دەڕشامەوە بەڵام من ئێستا بۆچی قەلەق بم؟

مێریدا: دەی من دەڕۆمە دەرەوە چاوەڕێت دەکەم
(وتی و ڕۆیشت)

بە دوودڵی تێستەکەم تاقی کردەوە ~ کەمێک وەستام بەڵام شۆک بووم ~ م من دووگیانم؟؟

بە شۆکەوە ڕۆیشتمە دەرەوە هەر کە مامۆژنم منی بینی خێرا تێستەکەی لێ وەرگرتم و یەکسەر ڕووخساری لە دوودڵیەوە گۆرا بۆ دڵخۆشی و خەندە

بە خێرایی باوەشی لێدام

مێریدا: ئای خوایە گیان دووبارە دەبمەوە بە داپیرە من زۆر دڵخۆشم سووپاس کچم کە منداڵێک بە ئێمە دەبەخشی
(فرمێسک لە چاوی هات)

منیش لەگەڵ ئەو دەستم کرد بە گریان ~ زۆر دڵخۆشم لە هەمان کاتیشدا شڵەژاوم

مێریدا: کوڕەکەم دەبێت بە باوکە خوایە گیان باوکایەتی چەند لێ دێت
(بە دڵخۆشیەوە)

ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now