دوای ئەوەی ئەو دوو کچە ن/تیان بردە سەرەوە بە بیانووی قسەکردن ~ جۆنگکووک دوودڵ بوو لەوەی بڕواتە لایان چونکە وا هەستی دەکرد شتێک لە ن/ت دەکەنبۆیە جۆنگکوک بڕیاریدا بڕواتە سەرەوە
بەسەر پلیکانەکاندا سەرکەوت لە ژوورەکەیان نزیک بوویەوە ڕۆیشتە ژوورەوە ~ بینی دوو کچەکە کانتۆرەکانیان کردوەتەوە و سەیری جلەکانیان دەکەن و قسە دەکەن و گاڵتە دەکەن و ن/تیش تەنها لەوێ وەستاوە
چاوەکانی جۆنگکووک لە توڕەییدا تەسک ببویەوە کاتێک ئەو دیمەنەی بینی هەنگاوی نا بۆ پێشەوە و بە دەنگێکی تیژ وتی
جۆنگکووک: ئەو دوانەتان چ نەفرەتیەک دەکەن؟؟
کچەکان بە ترسەوە ئاوڕیان دایەوە
یەکێک لە کچەکان بە ترسەوە قسەی کرد
لیناز: ئ ئێ هیچ ئێمە تەنها ویستمان سەیری جلەکانی خاتوون ن/ت بکەین
چاوەکانی جۆنگکووک بەشێوەیەکی مەترسیدار تەسک بوون توڕەیی بە زەحمەت کۆنتڕۆڵ دەکرا
جۆنگکووک: درۆزن!
سێلین: ب-ببورە وەرە لیناز با بڕۆین
(دەستی لینازی گرت ویستیان بچنە خوارەوە)جۆنگکووک: هێندە بەپەلە مەبن
(ئەو قسەیە وای کرد ئەو دوو کچە لە جوڵە بوەستن)هەردووکیان سەیری جۆنگکووکیان کرد
سێلین: ببورە؟
جۆنگکووک: گوێت لێم بوو
ن/ت: ج-جۆنگکووک ڕێگە بدە بڕۆن
(بە نیگەرانی)جۆنگکووک سەیری ن/تی کرد هەستی بە دڵتەنگی دەکرد لە چاوەکانی ن/ت بەڵام دواتر ئاوڕی دایەوە بە تووڕەیی سەیری کچەکانی دەکرد
جۆنگکووک نەیدەویست وا بەو ئاسانیە ئەوان بڕۆن ~ دەستی وەک مست لێکردبوو زۆر توڕە بوو ڕووخساری گرژ بوو
ن/ت دەستی جۆنگکووکی گرت
ن/ت: جۆنگکووک تکایە ئارام بە
هەر کە ن/ت دەستی جۆنگکووکی گرت کاریگەریەکی ئارامکەرەوەی دەستبەجێ بەدوای خۆیدا هێنا ڕووی کردە ن/ت سەیرکردنی نەرم بوون و توڕەییەکەی کەم بوویەوە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی هەوڵیدا خۆی کۆمتڕۆڵ بکات
کچەکان بە ترسەوە چوونە خوارەوە ئێستا تەنها جۆنگکووک و ن/ت وەستاون
YOU ARE READING
ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)
خارق للطبيعةچی دەربارەی کچێک کە لە تەمەنێکی زۆر منداڵ دایکی لەدەستدەدا و باوکی دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە ~ ئایا زڕ دایکەکە لەگەڵی باش دەبێت؟؟ چی دەربارەی ئەوەی کە کچەکە دەدەن بە شوو بە ئامۆزاکەی بەبێ ئەوەی ڕووخساری یەکیان بە تەواوی بینیبێ~ لە شارێک دەگوازرێت...