بەیانین/ت و جۆنگکووک خەوتبوون لە نێوانیان ئیونا تازە لەخەو هەستابوو دانیشتبوو چاوەکانی دەخوراند
جۆنگکووک بەهۆی جوڵەکانی ئیونا بە ئاگا هات ~ چاوەکانی هێواش هێواش کردەوە زەردەخەنەیەکی نەرمی بۆ کچە بچووکەکەی کرد و دەستی بە پشتی دادەهێنا
جۆنگکووک: بەیانی باش شازادە
(بە چرپەوە وتی تا ن/ت لەخەو هەڵنەستێت)ئیونا خەندەی کرد
ئیونا: ئەپااا
(هاواری کرد)جۆنگکووک بە نەرمی پێکەنی کاتێک ئیونا بانگی کرد
جۆنگکووک: شش کچم دایکت هێشتان خەوتووە با پشوو بدات
(ئیونای لەباوەش گرت و ڕۆیشتنە خوارەوە بە هێواشی هەنگاوی دەنا)کاتێک گەیشتنە خوارەوە جۆنگکووک بە هێواشی ئیونای لەسەر زەویەکە دانا ڕێگەی پێدا هەنگاو بنێت بەڵام ئیونا بەهۆی ئەوەی دوێنێ ئەژنۆی بریندار ببو بە لاوازی دەڕۆیشت
لەوکاتە مێریدا هات و بە خەندەوە ئیونای لەباوەش گرت و ماچی کرد
مێریدا: ئۆهـ کچە جوانەکەم..بەیانیت باش کوڕم
(سەیری جۆنگکووکی کرد)جۆنگکووک: باشتر بۆتۆ دایکە
(بزەی کرد)مێریدا: من ئیونا دەبەم بۆ چێشتخانە و خواردنی پێ دەدەم..تۆش وەرە نانی بەیانی بخۆ
(وتی و ئیونای برد و ڕۆیشت)پاشان جۆنگ هوو و هوان هاتنە خوارەوە
جۆنگ هوو: بەیانی باش پیاو
(بە خەندەوە دەستی لەسەر شانی جۆنگکووک دانا)جۆنگکووک: بەیانیتان باش
(بە خەندەوە)هوان: ن/ت لەکوێیە؟
جۆنگکووک: لەسەرەوەیە خەوتووە
هوان: ئایش زۆری حەز بە خەوە تەمبەڵە
(بە نەرمی پێکەنی)
YOU ARE READING
ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)
Paranormalچی دەربارەی کچێک کە لە تەمەنێکی زۆر منداڵ دایکی لەدەستدەدا و باوکی دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە ~ ئایا زڕ دایکەکە لەگەڵی باش دەبێت؟؟ چی دەربارەی ئەوەی کە کچەکە دەدەن بە شوو بە ئامۆزاکەی بەبێ ئەوەی ڕووخساری یەکیان بە تەواوی بینیبێ~ لە شارێک دەگوازرێت...