دوای ئەوە لیناز و بەیکهیۆن بەرەو ماڵی یاسەمین بەڕێکەوتن ~ دڵخۆشیەکی زۆر لە ڕووخساریان بەدی دەکرادوای ئەوەی گەیشتن لەبەردەم دەرگاکە وەستان و لە دەرگایان دا ~ خزمەتکارەکە کردیەوە بە خەندەوە پێشوازی لێیان کرد
خزمەتکار: بەخێربێن
(پێشوازی لێیان کرد)ئەوانیش بە خەندەوە وەڵامیان دایەوە و ڕۆیشتنە ژوورەوە ~ هەمووان لە ژووری میوان دانیشتبوون هەر کە ئەوان ڕۆیشتنە ژوورەوە هەمووان سەیریان کرد
یاسەمین بە دڵخۆشیەوە هەستایەوە و باوەشی لێیان دا
یاسەمین: بەخێربێن! بەخێربێن
(بە خەندەوە)لیناز خەندەیەکی گەرمی کرد
لیناز: سووپاس دایکە
مێریدا: خێرا پێمان بڵێن ڕەگەزی منداڵەکە چی بوو؟
(بەپەرۆشەوە)بەیکهیۆن بە زەردەخەنەوە سەیری لینازی کرد
یاسەمین: دە بیڵێن
(بە پەرۆشەوە)بەیکهیۆن دەستی لینازی گرت و ڕووی کردە هەمووان ~ هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی قسەی کرد دەنگی پڕ بوو لە شانازی و شادی
بەیکهیۆن: کوڕێکمان دەبێت
(لەکۆتایدا ئاشکرای کرد وشەکان وەک مۆسیقا دەهات بە گوێی هەمووان دا)هەمووان شۆک بوون ~ مێریدا بە شۆک و دڵخۆشیەوە هەستا و لیناز و بەیکهیۆنی لەباوەش گرت
مێریدا: زۆر دڵخۆشم! لە کۆتاییدا کوڕێکی بچووک دێتە خێزانەکەمانەوە
(دەنگی پڕ بوو لە خۆشحاڵی )ن/ت پۆڤ:-
هەمووان زۆر دڵخۆش دیارن ~ مامۆژنم زۆر زۆر دڵخۆش بوو ئەو هەرگیز بەو شێوەیە بۆ من و هوان دڵخۆش نەبووە
سەیری جۆنگکووکم کرد کە بە دڵخۆشیەوە سەیری براکەی دەکا ~ هەمووان هەستان و پیرۆزباییان لەو دووانە دەکرد
منیش هەستام و پیرۆزباییم لێ کردن ~ لیناز بە شانازیەوە وتی سووپاس
یاسەمین: زۆر زۆر دڵخۆش بووم پیرۆزتان بێ
(بە خەندەوە)
YOU ARE READING
ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)
Paranormalچی دەربارەی کچێک کە لە تەمەنێکی زۆر منداڵ دایکی لەدەستدەدا و باوکی دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە ~ ئایا زڕ دایکەکە لەگەڵی باش دەبێت؟؟ چی دەربارەی ئەوەی کە کچەکە دەدەن بە شوو بە ئامۆزاکەی بەبێ ئەوەی ڕووخساری یەکیان بە تەواوی بینیبێ~ لە شارێک دەگوازرێت...