پارتی - بیست -

817 151 37
                                    




ڕۆژی دواتر

ئەمڕۆ هەموویان بڕیاریاندا بڕۆنە سەیران

دوای ئەوەی گەیشتن شوێنێکی زۆر خۆش بوو دەریاچەیەکی بچووکی لێبوو گژ و گیا سەوز بوون

موانا خێرا هاتە لای ن/ت

موانا: پورێ لەگەڵم دێیتە لای دەریاچەکە؟ مامە تکایە تۆش وەرە
(دەستی هەردووکیانی گرت ~ موانا دەیویست بەیەکەوە بڕۆنە لای دەریاچەکە بۆ ئەوەی کات بەسەربەرن لەلای ئاوەکە)

جۆنگکووک سەیری چاوەکانی ن/تی کرد بە بێدەنگی سەیری دەکرد

لیناز: ن/ت کێشە نیە ئەگەر تۆ ناڕۆیت من لەگەڵی دەڕۆم
(بە بزەوە)

ن/ت خێرا قسەی کرد

ن/ت: نەخێر پێویست ناکات ~ دەی با بڕۆین
(لەگەڵ موانا و جۆنگکووک ڕۆیشتنە لای دەریاچەکە)

موانا یاری بە ئاوەکە دەکرد جۆنگکووک و ن/تیش لە تەنیشت یەکتر دانیشتبوون

کەشەکە ئارامە و موانا بە دڵخۆشیەوە یاری بە ئاوەکە دەکات پێکەنینەکانی هەوای پڕ دەکرد

ن/ت سەیری جۆنگکووکی کرد

ن/ت: جۆنگکووک نامەوێت لە لیناز نزیک ببیتەوە من بەهیچ شێوەیەک ئەو کچەم بەدڵ نیە
(وتی و سەیری دەریاچەکەی کردەوە)

جۆنگکووک: نیگەران مەبە *بە نەرمی* لێی نزیک نابمەوە

ن/ت: بەڵام ئەو زۆر لێتەوە نزیکە و تۆش هیچ قسە ناکەی

جۆنگکووک: ناتوانم کۆنتڕۆڵی کردەوەکانی بکەم
(وتی بە بێزاری)

ن/ت: ئەو دەزانێت تۆ هاوسەرت هەیە کەواتە بۆچی ئاوا دەکات؟ تشش بێزارکەرە!

جۆنگکووک: دەزانم ~ ئەوە بۆ منیش بێزارکەرە!

موانا هاتە لایان

موانا: مامە جۆنگکووک ئاوەکە زۆر سارد و خۆشە با شەڕە ئاو بکەین
(بە دڵخۆشیەوە)

چاوەکانی لە چاوەڕوانیدا دەدرەوشایەوە

جۆنگکووک: شەڕە ئاو؟ تۆ دەتەوێت شەڕە ئاو لەگەڵ من بکەیت؟
(بە خەندەیەکی خراپەکارانە)

موانا: بەڵێ پورێ تۆش وەرە زۆر خۆش دەبێت!
(دەستی ن/ت و جۆنگکووکی گرت و بردیە لای ئاوەکە)

جۆنگکووک: باشە باشە
(پێکەنی)

هەرسێکیان شەڕە ئاویان دەکرد و بە دەنگی بەرز پێدەکەنین هەموو جلەکانیان تەڕ ببو

دوای کەمێک هوان هات شۆک بوو

هوان: ئای خوایە ئەوە ئێوە چی دەکەن؟ موانا کچێ جلەکانت هەمووی تەڕ بووە
(بە کەمێک توڕەیی)

موانا ڕایکردە لای هوان

موانا: دایکە دەی تۆش وەرە
(دەستی هوانی گرت بەرەو لای ئاوەکە بردی)

هوان: نا نەخێر—-
(قسەکەی تەواو نەکرد موانا ئاوی پێداکرد)

دوای ئەوە جۆنگکووک و ن/ت ئاویان پێیدا کرد

هوان: کچێ ن/ت وامەکە یااا تۆ جۆنگکووک بوەستن بزانە چیتان لێ دەکەم!
(ئاوی پێیان داکرد)

دوای کەمێک هەموویان ماندوو بوون گەڕانەوە لای ئەوانی تر

لیناز بە خێرایی بەرەو لای جۆنگکووک هات

لیناز: ئۆی جۆنگکوک تۆ نەخۆش دەکەویت
(هەوڵی دا دەستی بۆ جلەکانی جۆنگکووک ببات بەڵام ن/ت هاتە بەردەمی)

ن/ت: من ئاگاداری دەبم
(دەستی جۆنگکووکی گرت و بردیە شوێنێکی کەمێک دوور لەوان)

جۆنگکووک بە سەرسامی سەیری کرد

ن/ت: چیە بۆوا سەیرم دەکەیت؟

جۆنگکووک: هیچ
(زەردەخەنەیەکی نەرمی کرد)

ن/ت: وەرە لەبەردەم خۆرەکە دابنیشین با جلەکانمان وشک ببنەوە
(وتی و لە بەردەم خۆرەکە دانیشت)

جۆنگکووک: بیرۆکەیەکی باشە
(وتی و لە تەنیشت ن/ت دانیشت)

ن/ت ویستی پرسیارێک لە جۆنگکوک بکات
ویستی دڵنیا ببێتەوە

ن/ت: جۆنگکووک تۆ پێشتر خۆشەویستت هەبووە؟

ئەو پرسیارە لەناکاوە وای لە جۆنگکووک کرد سەری بسوڕمێت

جۆنگکووک: بۆچی دەپرسیت؟

ن/ت: هەروا حەزم کرد بزانم

جۆنگکووک ئاهێکی هەڵکێشا

جۆنگکووک: بەڵێ پێشتر خۆشەویستم هەبوو

ن/ت: بەڕاست؟

جۆنگکووک: بەڵێ بەڵام جیابوومەوە

ن/ت: بۆچی؟

جۆنگکووک: لەبەرئەوەی خیانەتی لێ کردم ئەو بەکاری هێنام
(کەمێک توڕەیی لە چاوەکانی جۆنگکووک هەبوو بەهۆی بیرکەوتنەوە لە ڕابردوو)

~~~~~~~~~~~~~~~~~~

بەردەوامە..

کچینە ئیتر هەموو ڕۆژێک پارتی تازەتان بۆ دائەنێم بۆیە پلیس زۆر بۆڵەبۆڵ مەکەن🗿😂

ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now