پارتی - بیست و هەشت -

691 156 116
                                    






~~~~~~~~~~~~~~~

ن/ت زۆر دڵخۆشە ناتوانێ چاوەڕێی ئەوە بکات جۆنگکووک لەکارەکەی بگەڕێتەوە و پێی بڵێ کە دووگیانە

ن/ت پۆڤ:-

من و مامۆژنم و لیناز و هوان دانیشتبووین

مێریدا: ن/ت ئەو هەواڵە چیە کە دەتەوێت پێمانی بڵێی؟
( بە بزەوە)

ن/ت: ئەوە سوپڕایزە با جۆنگکووک بگەڕێتەوە پێت دەڵێم
(بە خەندەوە)

سەرنجم دا لیناز بە ڕقەوە سەیری دەکردم

لیناز: چ پێویستی بەو نازکردنە هەیە؟ بڵێ دووگیانیت و تەواو
(بە ڕق و گاڵتەجاڕیەوە)

نەفرەتت لێبێ دەبێ هەموو شت تێکبدەی ئاهـ

مامۆژنم شۆک بوو

مێریدا: تۆ دووگیانیت؟
(بە شۆک و سەرسوڕمان)

بە بێدەنگی سەرم لەقاند


~~~~~~~~~~~~

ئێوارە

جۆنگکووک بە ماندوویەوە لە کارەکەی گەڕایەوە یەکسەر ڕۆیشتە سەرەوە بۆ ژوورەکەمان

نەمویست ئێستا پێی بڵێم ماندووە با کەمێک پشوو بدات دوایی پێی دەڵێم

من وهوان لە چێشتخانە بووین خواردنمان ئامادە دەکرد ~ دوای کەمێک مامم و بەیکهیۆن هاتنەوە

لینازیش لە ژووری میوان دانیشتبوو

دوای نیو کاتژمێر خواردن ئامادەبوو ڕۆیشتمە سەرەوە بۆ ئەوەی بانگی جۆنگکووک بکەم ~ دەرگای ژوورەکەم کردەوە جۆنگکووکم بینی لەسەر جێگاکە پاڵکەوتبوو چاوەکانی داخستبوو

ن/ت: جۆنگکووک..
(بە هێمنی)

جۆنگکووک: تکایە ن/ت بڕۆ دەرەوە
(بە چاوی داخراوەوە)

ن/ت: بەڵام—
(قسەکەی پێ بڕیم)

جۆنگکووک: چیت دەوێت؟
(چاوەکانی کردەوە و سەیری کردم)

تێگەیشتم کە ئەو ئێستا لە مەزاجێکدا نیە کە قسەی لەگەڵ بکەم بۆیە وتم

ن/ت: ئاهـ کێشە نیە تۆ کەمێک پشوو بدە من خواردنت بۆ هەڵدەگرم دواتر بیخۆ
(بە نیگەرانیەوە وتم و ڕۆیشتمە دەرەوە)

نووسەر پۆڤ:-

دوای ئەوە ن/ت بە نیگەرانیەوە هاتە خوارەوە ڕۆیشتە سەر مێزی نانخواردن

ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now