بەیانی...ن/ت پۆڤ:-
زوو جۆنگکووک خەبەری کردمەوە منیش هەستام گەرماوێکی خێرام کرد و جانتاکەم هێنا هەندێک جل و پێداویستی خۆمم تێیکرد چونکە تا چوار ڕۆژ لەماڵی باوکم دەمێنمەوە
دوای ئەوەی جۆنگکووکیش لە گەرماو هاتە دەرەوە خۆی گۆڕی و ڕۆیشتینە خوارەوە کەس بە ئاگا نەبوو بۆیە بە بێدەنگی بەرەو دەرەوە ڕۆیشتین
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
دوای ئەوەی جۆنگکووک منی دانا و خۆشی ڕۆیشت ~ ئێستا کاتژمێر ٩ی بەیانیە
دۆهی دەرگای لێ کردمەوە باوەشم لێی دا و زەردەخەنەم کرد ئەویش بەخێرهاتنی کردم و ڕۆیشتینە ژوورەوە ~ وادیارە باوکم لەماڵ نیە ئەو بەیانیان زوو دەڕوات بۆ کار
بینا و بۆرا و هیم چانگ خەوتبوون بۆیە بەس من و دۆهی دانیشتبووین
دۆهی: چۆن بوو ئێمەت بیرکەوتەوە
(بە تەئلیقەوە)ن/ت: دادە دۆهی وا مەڵێ من هەمیشە ئێوەم بیر بووە بەس لەبەر هاوسەرگیریەکەی بەیکهیۆن سەرقاڵ بووم
دۆهی: ئێ بەیکهیۆن چۆن بوو ڕازی بوو بەو کچە؟؟
ن/ت: هاهـ داماوە لەبەر مامۆژنم ناچاربوو چونکە زۆری لێکرد
دۆهی: بەس من ئەو کچە ئەناسم چ مارێکە کچێ ئاگات لە خۆت بێ
ن/ت: خەمت نەبێ ناهێڵم زیانم پێ بگەیەنێ
دۆهی: ئەی هوان چۆنە؟ ئەو بۆ نەهات؟
ن/ت: ئەو باشە سڵاوی بۆت هەبوو ~ لەڕاستیدا پێشم وت بەڵام وتی ناتوانێ بێت لەبەر مامۆژنم و هاوسەرەکەی پێویستە خزمەتیان بکات
دۆهی تەنها سەری لەقاند
~~~~~~~~~~~~
نیوەڕۆ خەریکی ئامادەکردنی خواردن بووم ~ بینا و بۆرا هەر کە منیان بینی بە خێرایی هاتنە لام و باوەشیان لێم دا
بینا: پورێێێ بیری تۆمان کردبوو
(ماچی کوڵمەی کردم)ن/ت: ئای شیرینەکانم منیش بیری ئێوەم کردبوو
(ماچیانم کردەوە)بۆرا: دادە بیری خواردەکانی تۆمان کردبوو
(لێوی خوارەوەی شۆڕ کرد)ن/ت: خەمت نەبێ یەک خواردنم بۆ ئامادەکردوون دەستتانی لەگەڵ دەخۆن
(پێکەنیم)
YOU ARE READING
ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)
Paranormalچی دەربارەی کچێک کە لە تەمەنێکی زۆر منداڵ دایکی لەدەستدەدا و باوکی دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە ~ ئایا زڕ دایکەکە لەگەڵی باش دەبێت؟؟ چی دەربارەی ئەوەی کە کچەکە دەدەن بە شوو بە ئامۆزاکەی بەبێ ئەوەی ڕووخساری یەکیان بە تەواوی بینیبێ~ لە شارێک دەگوازرێت...