پارتی - سی و دوو -

839 159 46
                                    




دکتۆر: ئارام بەوە بەڕێز جۆنگکووک...بەڵێ ئەوان باشن بەڵام خاتوون ن/ت قۆڵی کەمێک بە خراپی بریندار بووە و سکی کەم کەمە ئازاری بۆ دروست دەبێ بەڵام دەبێ بۆ ماوەی هەفتەیەک بە باشی پشوو بدات لەبەرئەوەی کەمێک زیانی بە منداڵەکە گەیاندووە

جۆنگکووک هەناسەیەکی ئاسوودەیی دایەوە کاتێک گوێی لەوەبوو کە ئەوان باشن بەڵام کەمێک نیگەرانیش بوو بەوەی ن/ت قۆڵی بریندار بووە

جۆنگکووک: سووپاس بۆ خوا *لەژێر لێویەوە وتی چاوەکانی پڕ بوون لە سووپاسگوزاری* دەتوانم بیبینم؟

دکتۆر: بەڵێ بێگوومان
(بزەیەکی کرد و ڕۆیشت)

جۆنگکووک بێ ئەوەی کات بەفیڕۆ بدات یەکسەر ڕۆیشتە ژوورەوە ~ لەگەڵ چوونە ژوورەوەکەیدا چاوی کەوتە سەر ن/ت کە لەسەر جێگای نەخۆشخانە پاڵکەوتبوو قۆڵی بە لەفافێک پێچرابوویەوە

جۆنگکووک لێی نزیک بوویەوە لە تەنیشت جێگاکە دانیشت ~ بە نەرمی دەستی گرت دەستلێدانێکی نەرم و پڕ پەشیمانی

جۆنگکووک: ببورە *بە دەنگێکی پڕ پەشیمانی* بمبوورە بۆ ئەوەی نەمتوانی بتپارێزم *بە نیگەرانی*

ن/ت دەستی لەناو دەستی جۆنگکووک دەرهێنا

جۆنگکووک بە سەرلێشێواوی سەیری ن/تی کرد

جۆنگکووک: ن/ت *بە چرپەوە* بۆچی خۆتم لێ دووردەخەیتەوە؟ *بە ئازارەوە*

ن/ت: تازە داوای لێبووردن دەکەیت؟ دوای ئەوەی هەموو ڕۆژێک مناقەشەت لەگەڵ دەکردم و هاوارت بەسەردا دەکردم بەهۆی چەند دەنگۆیەکەوە تەنانەت گوومانت لەوە هەبوو ئەو منداڵە هی یەکێکی تر بێت ئێستاش هاتووی داوای لێبووردن دەکەیت؟

جۆنگکووک بە نیگەرانیەوە سەیری دەکرد

جۆنگکووک: دەزانم *بە هێمنی وەڵامی دایەوە دەنگی پڕ بوو لە پەشیمانی* دەزانم نادادپەروەر بووم لەگەڵ تۆ توڕە بووم سەرلێشێواو بووم *سەری نزم کرد* هەڵە بووم ن/ت هەڵە بووم ببورە..

ن/ت ڕووی کردە لایەکی تر هیچی نەوت


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

ئێوارە کاتژمێر ٦ دکتۆرەکە وتی دەتوانن بڕۆنەوە ~ ن/ت و جۆنگکووک لەناو ئۆتۆمبێل بوون بەرەو ماڵەوە

بێدەنگیەکی تەواو هەبوو لەناو ئۆتۆمبێل هیچ کامێکیان قسەیان نەدەکرد

دوای ئەوەی گەیشتنەوە ماڵەوە جۆنگکووک یارمەتی ن/تی دا بۆ ئەوەی لە ئۆتۆمبێلەکە بێتە خوارەوە ~ دەستی گرتبوو هێواش هێواش ن/تی دەهێنایە ژوورەوە

ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now