پارتی - سی و پێنج -

790 162 105
                                    




دوای سێ ساڵ

لەماوەی ئەم سێ ساڵەدا زۆر شت گۆڕاوە ~ خۆشەویستی نێوان جۆنگکووک و ن/ت زیاتر بووە هەروەها ئیونای بچکۆڵانە ئێستا تەمەنی بۆتە ٣ ساڵ کچێکی ئاقڵ و هەندێکاتیش عەجولە

گۆڕانکاریە سەرەکیەکە ئەوەیە ئێستا لیناز دووگیانە هەروەها بەیکهیۆن دەستی کردووە بە خۆشەویستنی لیناز ئێستا ئەوان وەک هاوسەرێکی ڕاستەقینەن

لیناز پلانی زۆری دانابوو بۆ جیاکردنەوەی جۆنگکووک و ن/ت بەڵام پەشیمان بوویەوە هەر کە خەونێکی بینی کە لە خەوەکەدا لە شوێنێک بوو هەمووی ئاگر بوو جۆنگکووک و ن/ت لەسەرەوە بوون سەیریان دەکرد هەروەها لینازیش بەسترابوویەوە بە پەتێک و لەنێو ئاگرەکە بوو هاواری دەکرد داوای لێخۆشبوونی لە ن/ت و جۆنگکووک دەکرد

ئیتر لەو ڕۆژەوە لیناز وازی لە جۆنگکووک هێناوە ئەوان ئێستا خاوەنی کچێکن هەروەها یەکتریان خۆش دەوێت بۆیە دەستی کرد بە خۆ نزیکردنەوە لە بەیکهیۆن تا هەستی بۆی دروست بوو

بەیکهیۆنیش هەستی بۆ دروست بوو ~ ڕاستە لیناز لە ڕابردوودا کچێکی باش نەبوو وە قسەکانی ئەو ڕۆژەی بیرە کە لیناز بە جۆنگکووکی وت بەڵام ئەویش دەزانێ مرۆڤ زۆرجار هەڵە دەکات و شایەنی هەلی دووەمە


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

ئەمڕۆ کەشێکی خۆش و هەتاوی هەیە هەمووان لە باخچەی کۆشک دانیشتبوون ~ قسەیان دەکرد و پێدەکەنین

ئیونا و موانا کە یاریان دەکرد و ڕایاندەکرد دەنگی پێکەنینەکەیان باخچەی کۆشکەکەی پڕ کردبوویەوە

موانا تەمەنی بۆتە ٩ ساڵ کچێکی ئاقڵە بەڵام ئێستاش زۆری حەز بە شوکڵاتەیە هەمیشە ژوورەکەی پڕ شوکڵاتەیە

تا لەکاتی ڕاکردن ئیونا زۆر بە خراپی بەربوویەوە و چۆکی بریندار بوو یەکسەر دەستی کرد بە گریانێکی بەرز

هەمووان ئاوڕیان دایەوە ن/ت و جۆنگکووک بەپەلە ڕۆیشتنە لای

لەکاتێکدا هاوارەکانی ئیونا باخچەکەی پڕ کردبوو جۆنگکووک و ن/ت بەپەلە هاتنە لای کچەکەیان کە نیگەرانی لەسەر ڕووخساریان بوو ئەژنۆیان دا بۆ ئەوەی پشکنینی کچە بچووکەکەیان بکەن ~ جۆنگکووک بە نەرمی سەیری ئەژنۆی کرد لەکاتێکدا ن/ت دەستی بە قژی دادەهێنا و هەوڵی دەدا دڵنەوایی بدات

جۆنگکووک بە وردی ئەژنۆی ئیونای پشکنی کە پێستی سوورببویەوە و خوێنی لێ دەهات بە خراپی بریندار ببو ئاهێکی قوڵی هەڵکێشا

ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now