پارتی - سی و نۆ -

719 163 68
                                    




کاتژمێر ٩ی شەو بوو ئەوکاتەی جۆنگکووک لە کار گەڕایەوە ماندوێتی لەسەر ڕووخساری دیارە ~ لە ژووری میوان گوێی لە دەنگە دەنگ و پێکەنین بوو بە بێزاری بەرەو سەرەوە ڕۆیشت ~ دەرگای ژوورەکەی کردەوە بینی ن/ت لەسەر قەنەفە بچووکەکەی بەرامبەر پەنجەرەکە دانیشتووە ئەژنۆکانی لەباوەش گرتووە و بە دەنگ دەگریت

جۆنگکووک بە نەرمی سەیری دەکرد دواتر لێی نزیک بوویەوە بە نەرمی بانگی کرد

جۆنگکووک: ن/ت؟ چی ڕوویداوە؟

ن/ت سەری بەرز کردەوە چاوەکانی سوور ببون ئەوەندەی گریا بوو بەخێرایی باوەشی لە جۆنگکووک دا بە گریانەوە

ن/ت: تکایە جۆنگکووک لێت دەپاڕێمەوە تکایە بڕۆ کچەکەمان ڕزگار بکە ئەو..ئەو لە تاریکی دەترسێت ناتوانم بیربکەمەوە کە ئەو ئێستا چەند تەنیایە و دەترسێت
(بە گریان و هەنسک)

جۆنگکووک لە شوێنی خۆی ڕەق بوو کە گوێی لەو قسانە بوو ~ ترساو دیار بوو ن/تی دوورکردەوە و سەیری کرد و شانەکانی گرت

جۆنگکووک: چی ڕوویداوە؟ کچەکەمان چی بەسەرهاتووە؟
(بە نەرمی سەیری چاوەکانی ن/تی کرد )


ن/ت بە دەنگێکی لەرزۆکەوە هەموو ڕووداوەکانی بۆ باس کرد کە چۆن ئەو ڕووداوە ڕوویدا و کە چۆن بەیکهیۆن زلەی لێداوە و سوکایەتی پێ کردووە

جۆنگکووک ڕووخساری تاریک بوو کاتێک ن/ت هەموو شتێکی بۆ باس کرد توڕەییەکەی بەرز بوویەوە کاتێک زانی کچەکەیان بەند کردووە و لە ن/تیان داوە چاوەکانی پڕ بوون لە توڕەیی ~ بێ یەک و دوو بەخێرایی ڕۆیشتە خوارەوە

لەگەڵ چوونە ژوورەوەی جۆنگکووک بۆ ژووری میوان هەموویان سەیریان کرد

جۆنگکووک: ئەمڕۆ چ نەفرەتیەک لێرە ڕوویداوە؟ دایکە تۆ بۆچی کچەکەمت بەند کردووە؟ وە تۆ بەیکهیۆن بۆچی لە ن/تدا؟
(بە توڕەیی کە شێوەی زۆر ترسناک بوو)

هەمووان بێدەنگ بوون دەترسان لە شێوەی جۆنگکووک

جۆنگکووک: چاوەڕێی ڕوونکردنەوەم دایکە
(دەنگی بەرز کردەوە)

ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now