پارتی - بیست و دوو -

806 165 48
                                    



دوای ئەوەی ن/ت باشتر بوویەوە بردیانەوە ماڵەوە ~ ئێستا لە ژوورەکەی لەسەر سیسەمەکەی پاڵکەوتووە جۆنگکووک لەلایەتی

جۆنگکووک: ئێستا هەست بە باشی دەکەی؟
(بە نەرمی سەیری کرد)

ن/ت سەری لەقاند

جۆنگکووک: من دەڕۆمە خوارەوە گەر هەر شتێکت پێویست بوو بانگم بکە باش؟

ن/ت: باش
(بزەیەکی کرد)

جۆنگکووک ڕۆیشتە خوارەوە

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

لەسەر قەنەفەکان دانیشتوون

مێریدا: مادەم هەمووتان لێرەن دەمەوێ شتێکتان پێ بڵێم

سەرنجی هەمووانی بۆلای خۆی ڕاکێشا

مێریدا: بەیانی دەڕۆمە داوای لیناز بۆ بەیکهیۆن

هەمووان تووشی شۆک بوون

بەیکهیۆن: چییی

بەیکهیۆن یەکەم کەس بوو کە کاردانەوەی هەبوو

جۆنگ هوو: هەرگیز ڕێگە نادەم براکەم هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کچەدا بکات!
(دژایەتی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە هاوسەرگیریکردنی براکەی)

مێریدا: ئێوە تەنانەت بۆتان نیە قسە بکەن! بەیانی دەڕۆم و داوای لیناز لە یاسەمین دەکەم و دەبێت هاوسەرگیری بکەن
(هەستایەوە)

جەیهۆن: مێریدا ڕاست دەکات هەم بەیکهیۆن کوڕم تۆ گەورە بوویت پێویستە وەک براکانت هاوسەرگیری بکەیت

بەیکهیۆن: من ئەو کچەم ناوێت تێبگەن من ڕقم لێیەتی!
(بە هاوارەوە)

جۆنگکووک: بەیکهیۆن هێمن بەوە پێویست ناکات بەوشێوەیە هاوار بکەیت
(دەستی لەسەر شانی دانا)

بەیکهیۆن: چۆن ئارام بم جۆنگکووک هاا چۆننن؟ گوێت لە دایکم نیە چی دەڵێت؟ ئەو دەیەوێت من هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کەسە بکەم کە زۆرم ڕقم لێیەتی!

جۆنگکووک ئاهێکی هەڵکێشا و لە بەیکهیۆن نزیک بوویەوە

جۆنگکووک: برا لە توڕەییەکەت تێدەگەم بەڵام هاوارکردن هیچ شتێک چارەسەر ناکات

بەیکهیۆن: تۆ چی دەزانیت؟ هیچ شتێک نازانیت
(بە توڕەیی وتی و ڕۆیشت)

جۆنگکووک: دایکە سەیرکە چیت لەو کوڕە کرد! ئەو نایەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کچە لەخۆباییە بکات ئیتر بۆچی زۆری لێ دەکەیت

ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now