ن/ت پۆڤ:-خەریکی جل هەڵخستن بووم لە حەوشەکە ~ لە دەرگا درا ڕۆیشتم کردمەوە
هاجون بوو لەگەڵ (سیا) ی هاوسەری و (ئارا) ی کچی هاتبوون
باوەشم لێیان دا و بەخێرهاتنم کردن ~ ئەوان ڕۆیشتنە ژوورەوە منیش ئەو جلانەی تر کە مابوون هەڵیانمخستن و ڕۆیشتمە ژوورەوە
~~~~~~~~~~~~~~~
جەیجوون: بەخێربێن کوڕم
(بە بزەوە)هاجوون: سووپاس باوکە
(ئەویش بزەی کرد)ئارا: باپیرە بیری تۆم دەکرد
(وتی کاتێک ڕایکردە باوەشی جەیجوون)سیا: هێواش کچم باپیرەت ماندوو مەکە
(بە ئاگاداریەوە)جەیجوون: کێشە نیە کچم ئەو من ماندوو ناکات ڕۆڵەکەی من نەوە جوانەکەم
(وتی کاتێک ماچی سەری کرد)دۆهی: بینا و بۆرا دەی بڕۆن یاری لەگەڵ ئارا بکەن
(بە بزەوە وتی بینا و بۆرا'ش سەریان لەقاند و لەگەڵ ئارا ڕۆیشتن یاری بکەن)هاجوون: باوکە کاری زەویەکان چۆن دەڕوا
جەیجوون: باشە کوڕم بەڵام ئەمساڵ زۆر قازانجمان نەکرد
هاجوون: ڕاستەکەی ئەمساڵ نیوەی جوتیارەکان زەویەکانیان بێ قازانج بوو
سیا: خاتوون دۆهی تۆ چۆنی؟ بیستم کە پشتت ئازاری هەیە ئێستا باشتری؟
(بە خەمخۆریەوە)دۆهی: بەخوا کچم جارجار باشم جارجاریش زۆر ژان دەکا
سیا: بەهیوای سەلامەتی
(بزەی کرد)ن/ت هاتە ژوورەوە سینیەکی بەدەستەوە بوو کە چەند پیاڵەیەک چا و شیرینی تیا بوو ~ چایەکەی دا بە هەمووان لەگەڵ هەر یەکەیان و پارچەیەک شیرینی ~ دوای ئەوە لە تەنیشت دۆهی دانیشت
هاجوون: بەڕاستی ئەم ماڵە بێ هوان زۆر چۆڵە
جەیجوون: وایە هوان ئاوەدانی ماڵەکەمان بوو
ن/ت: من زۆر بیری ئەو دەکەم~ باوکە بۆچی پێیناڵێی بێت و سەردانمان بکات؟
دۆهی: دوو ڕۆژە هاوسەرگیری کردووە با تۆزێک لە ماڵی خەزوورانی بێت بۆچی بێتەوە
(بە گرژیەوە)جەیجوون: بۆچی نەیەتەوە؟ ئەی ماڵی باوکی نیە؟
(ئەویش کەمێک ڕووی گرژ کرد)
YOU ARE READING
ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)
Paranormalچی دەربارەی کچێک کە لە تەمەنێکی زۆر منداڵ دایکی لەدەستدەدا و باوکی دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە ~ ئایا زڕ دایکەکە لەگەڵی باش دەبێت؟؟ چی دەربارەی ئەوەی کە کچەکە دەدەن بە شوو بە ئامۆزاکەی بەبێ ئەوەی ڕووخساری یەکیان بە تەواوی بینیبێ~ لە شارێک دەگوازرێت...