ئێوارە پیاوەکان لەکار گەڕانەوەن/ت هەم بە بینینی جۆنگکووک ئارام بوویەوە هەم دەمارگیر بوو لەوەی دواتر چی ڕوودەدات بە دڵەڕاوکێوە سەیری دەکرد
دوای ئەوەی خوانی ئێوارە خورا ~ هەمووان لەژووری میوان دانیشتبوون
مێریدا: جۆنگکووک دەمەوێ بەتەنها قسەت لەگەڵ بکەم
جۆنگکووک سەیرێکی ن/تی کرد پاشان سەیری دایکی کرد
جۆنگکووک: باشە
(بە هێمنی)هەردووکیان ڕۆیشتنە باخچەی کۆشکەکە
جۆنگکووک: دەتەوێت دەربارەی چی قسە بکەین؟
مێریدا ئاهێکی هەڵکێشا
مێریدا: جۆنگکووک ئەمڕۆ لە ژوورەوە دانیشتبووم لە چێشتخانە گوێم لە هاوار بوو چووم بۆ ئەوەی سەیر بکەم لیناز دەگریا و دەیوت کەوا ن/ت لە لینازی داوە
جۆنگکووک کەمێک سەرسوڕماو دیار بوو
جۆنگکووک: ئ ئەوە ڕاست نیە ~ ن/ت هەرگیز کاری وا ناکات
مێریدا: بۆ ناتەوێ باوەڕ بکەیت؟ ن/ت بۆ ئەوە توڕە بوو لیناز دوێنێ نەیدەزانی تۆ تازە هاتبوویە دەرەوە لە گەرماو ئەو لە باشەی خۆی خواردنی بۆت هێنابوو ن/تیش غیرە دەکات دەیەوێت بە نزیکبوونەوە لە بەیکهیۆن تۆڵەت لێ بکاتەوە
جۆنگکووک زیاتر سەرسوڕماو دیار بوو ~ نەیدەتوانی بڕوا بەوە بکات کە ن/ت بیەوێ بە ئەنقەست زیان بە لیناز بگەیەنێت ~
جۆنگکووک: من..من تەنها ناتوانم بیهێنمە پێش چاوم کە ن/ت شتێکی لەو جۆرە بکات
مێریدا: من تەنها پێت دەڵێم کە کەمێک نەسیحەتی ن/ت بکە با چیتر ئەو شتانە نەکات
(وتی و ڕۆیشت)جۆنگکووک تێکەڵەیەک لە سەرلێشێواوی و توڕەیی و گومان لەڕووخساری دیار بوو
دوای ئەوەی جۆنگکووک ڕۆیشتە ژوورەوە
هەر کە هاتە ژوورەوە یەکسەر نیگاکانی کەوتنە سەر ن/ت کە بە دەمارگیریەوە لەوێ دانیشتبوو
جۆنگکووک: ئەوە ڕاستە؟
(سەیری چاوەکانی کرد)ن/ت هەستایەوە
ن/ت: نەخێر ڕاست نیە
ڕووخساری جۆنگکووک گرژ بوو کاتێک گوێی لە ئینکاری ن/ت بوو ~ دەیویست باوەڕی پێ بکات بەڵام لەسەرووی ئەمانەوە قسەی دایکی گرنگ ترن
YOU ARE READING
ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)
Paranormalچی دەربارەی کچێک کە لە تەمەنێکی زۆر منداڵ دایکی لەدەستدەدا و باوکی دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە ~ ئایا زڕ دایکەکە لەگەڵی باش دەبێت؟؟ چی دەربارەی ئەوەی کە کچەکە دەدەن بە شوو بە ئامۆزاکەی بەبێ ئەوەی ڕووخساری یەکیان بە تەواوی بینیبێ~ لە شارێک دەگوازرێت...