لیناز و بەیکهیۆن ڕۆیشتنە سەرەوەلیناز پۆڤ:-
لەگەڵ بەیکهیۆن ڕۆیشتمە سەرەوە ویستم بڕۆمە ژوورەوە بەڵام وتی
بەیکهیۆن: تۆ لێرە بە تا خۆم دەگۆڕم
(بە ساردی وتی و ڕۆیشتە ژوورەوە دەرگاکەی بەسەرم داخست)ئەو گەمژەیە خۆی بە چی دەزانێت ئاوا ڕەفتارم لەگەڵ دەکات گەمژەی خوێڕی
بە بێزاری لە بەردەم دەرگاکە وەستابووم تا چاوم کەوتە سەر ژوورەکەی جۆنگکووک و ن/ت هەنگاوم نا بەرەو ژوورەکەیان
دەرگاکەم کردەوە ژوورێکی زۆر جوان و خاوێن بوو ~ وێنەی ئەوان لەسەر مێزەکە بوو لەڕۆژی هاوسەرگیریان ~ وێنەکەم هەڵگرت بە ڕقەوە سەیریانم دەکرد
لیناز: ن/تی گەمژە بەمزووانە ئێرە جێدێڵی
(بزەیەکی لارم کرد)تا لەناکاو دەرگاکە کراوە کەسێک هاتە ژوورەوە شۆک بووم
جۆنگکووک پۆڤ:-
هاتمە سەرەوە بۆ ئەوەی خۆم بگۆڕم بەو جلانەوە کەمێک نائاسوودەم ~ دەرگاکەم کردەوە بەڵام شۆک بووم ~ لیناز چی دەکات لێرە؟
جۆنگکووک: تۆ چی دەکەیت لێرە؟
(سەیرم کرد کە وێنەی هاوسەرگیری من و ن/تی لەدەستە)لیناز: ئ ئێ ئەوە من...
(نەیدەزانی چ درۆیەک بکات)جۆنگکووک: هەرئێستا بڕۆ دەرەوە
(بە توڕەییەوە وتم ئەویش ڕەسمەکەی دانا و بەخێرایی ڕۆیشت)گەمژە
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
ن/ت پۆڤ:-
هەموومان لەسەر مێزی نانخواردن بووین خواردنمان دەخوارد مامۆژنم خواردنی زۆری بۆ لیناز تێدەکرد و هەمیشە زەردەخەنەی بۆ دەکرد بەڵام لیناز زۆر بە ساردی مامەڵەی لەگەڵ دەکرد
مێریدا: کچم دەی ئەوانەش بخۆ تۆ ئەمڕۆ ماندوو بوی برسیتە
لیناز: پورێ وتم برسیم نیە ئیتر بۆچی کەلەڕەقی دەکەیت
(بە کەمێک توڕەیی)مێریدا بێدەنگ بوو
هەموومان شۆک بووین لە بێڕەوشتی ئەو کچە ~ ئاگادار بووم بەیکهیۆن زۆر توڕە ببو بەڵام بێدەنگ بوو
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
شەو
کاتژمێر ١ بوو هەمووان خەوتبوون ~ منیش لە چێشتخانە بووم ئاوم دەخواردەوە تا لیناز هاتە چێشتخانە
YOU ARE READING
ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)
Paranormalچی دەربارەی کچێک کە لە تەمەنێکی زۆر منداڵ دایکی لەدەستدەدا و باوکی دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە ~ ئایا زڕ دایکەکە لەگەڵی باش دەبێت؟؟ چی دەربارەی ئەوەی کە کچەکە دەدەن بە شوو بە ئامۆزاکەی بەبێ ئەوەی ڕووخساری یەکیان بە تەواوی بینیبێ~ لە شارێک دەگوازرێت...