پارتی - بیست و شەش -

737 152 48
                                    




ن/ت: بینا دەی ئەوەش بخۆ گیانەکەم دوایی برسیت ئەبێ
(کاتێک هەندێک خواردنی بۆ تێکرد)

بینا: دادەە زۆرم خوارد خەریکە ئەتەقم
(دەستی لەسەر سکی دانا)

هوان: ن/ت لێیگەڕێ خواردنەکەی بۆ هەڵدەگرم کە دوایی برسی بوو دەیدەمێ

موانا: دەی کچینە با بچین یاری بکەین
(هەرسێکیان ڕۆیشتنە سەرەوە)

مامۆژنم دەستی لە خواردنەکە هەڵگرت و سەیرێکی بەیکهیۆنی کرد و گووتی

مێریدا: بەیانی ئاهەنگی گواستنەوەکە دەکرێ ~ ئەمڕۆ پێویستە بچینە بازاڕ خشڵ و جل و بەرگ بکڕین بۆ لیناز بەیکهیۆن کوڕم تۆ بمانگەیەنە

بەیکهیۆن بە ساردی سەیرێکی کرد و وتی

بەیکهیۆن: پێویست ناکات من بێم خۆتان بڕۆن
(هەڵسایەوە و بەرەو دەرەوە ڕۆیشت)

مامۆژنم ئاهێکی هەڵکێشا

هوان: مامۆژن دڵی خۆت تەنگ مەکە بەیکهیۆن ڕازی دەبێ دڵنیابە
(بە بزەوە)

مێریدا: هاهـ نازانم بۆچی ڕقی لە لینازە...ئەو کچە داماوە هیچی لێی نەکردووە کەچی دووژمنیەتی لەکاتێکدا لیناز ئەوی خۆشدەوێت

جۆنگ هوو: دایکە تۆ ئەو کچە ناناسی چ مارێکە
(بە بێزاری)

مێریدا: ئێوە بۆ هەمووتان ڕقتان لێی دەبێتەوە
(ڕووخساری گرژ کرد)

جۆنگکووک: جا کەس هەیە خۆشی بوێت؟ بەخوا کچێکی ڕەزا تاڵ و خوێن ساردە
(بە قێزەوە وتی و هەستا و ڕۆی)

جەیهۆن: ئایش لەدەست ئەمانە تۆ خەم مەخۆ گیانەکەم بەپێی کات ئەوانیش لینازیان خۆش دەوێ

مێریدا: من شەرمەزار دەبم لەلای خوشکەکەم گەر بێت و ئەوان بە خراپی مامەڵە لەگەڵ لیناز بکەن خۆی ئەم کچە بەنازە هەر قسەیەک بکەی دەست ئەکاتە گریان و نوزە نوز جا تاقەتی دەمی یاسەمینیش لەلایەک بوەستێ
(هەناسەیەکی هەڵمژی)

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

بەیانی~ ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە لیناز وەک بووکی ئەم خێزانە دێتە ئەم کۆشکەوە

ئەمڕۆ مێریدا کۆمەڵێک خزمەتکاری گرتووە وە هەموویان خەریکی کار بوون زۆر شڵەژاو بوون

بەیکهیۆن و مێریدا و جەیهۆن ڕۆیشتن بەدوای لینازدا تا بیهێنن ~ ئاهەنگەکە لە باخچەی کۆشکەکە دەکرێ ئەمڕۆ کەش و هەواکە زۆر خۆش بوو بۆیە ویستیان لە باخچەکە ئاهەنگەکە بکرێ ~ هەموو شوێنێک بە گووڵ ڕازابوویەوە

ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now