پارتی - سی و یەک -

728 165 41
                                    



دوای مانگێک~

لەماوەی ئەم مانگە ن/ت منداڵەکەی سکی یەک تۆز بەرز بۆتەوە ~ لیناز لەم مانگەدا هەموو هەوڵێکی تەواو دەدات بۆ ئەوەی لە جۆنگکووک نزیک بێتەوە

بوختان بۆ ن/ت دەکات جۆنگکووک بڕوای پێ دەکات و مناقەشە لەگەڵ ن/ت دەکات

زۆر بە خراپی باسی ن/تی لەلای جۆنگکووک دەکرد وە گومانی خراپی لە مێشکی دەچەقاند ~ ئەم تۆمەتانە هەمووی بووە هۆی دروستبوونی گرژی و شەڕ و ئاژاوە لەنێوان جۆنگکووک و ن/ت

جۆنگکووک بە تەواوی بڕوای بە دەنگۆکانی لیناز دەکرد و گومانی لەو ژنە دەکرد کە خۆشی دەوێت

هوان دوێنێ ڕۆیشتە بووسان تا سەردانی ماڵی باوکی بکات تا هەفتەیەک لەوێ دەمێنێتەوە ئەمەش وای لە ن/ت کرد زیاتر هەست بە تەنهایی بکات

مێریدا بە درێژایی ئەم مانگە بە ڕقەوە سەیری ن/ت دەکات ~ ئەویش وەک جۆنگکووک بڕوای بە قسەکانی لیناز کردووە ~ لیناز بە تەواوی هەموویانی کۆنتڕۆڵی خۆی کردووە

هەروەها خوشکەکانی جۆنگکووکیش ڕقیان لە ن/ت هەڵساوە ~ بە ساردی و بێڕێزیەوە مامەڵەیان لەگەڵ ن/ت دەکرد هەمووان پشتگیری لیناز دەکەن و دژی ن/تن

ن/ت ئەم ماوەیە بەهۆی دووگیانیەکەی و گۆڕانی هۆڕمۆنەکانی زووزوو دەست دەکات بە گریان تەنانەت بە شتێکی بچووکیش دەگری


ئەمڕۆ دووری و ساجۆنگ هاتوون لە خوارەوەن ~ ن/ت لە ژوورەکەی بە دڵتەنگی دانیشتبوو بیری دەکردەوە

جۆنگکووک دەرگاکەی کردەوە و هاتە ژوورەوە

بە دەنگێکی سارد و کورت وتی

جۆنگکووک: پێویستە قسە بکەین

ن/ت سەیری کرد

ن/ت: گوێم گرتووە
(بە هێمنی)

جۆنگکووک هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی چاوەکانی لەسەر چاوەکانی جێگیر بوون ~

جۆنگکووک: ئەو شتانەی ئەوان دەیڵێن ~ دەڵێن کە تۆ وەک ژنێکی باش مامەڵە ناکەیت و تۆ بێوەفایت و بێڕێزی بەرامبەر دایکم دەکەیت

ن/ت تێگەیشت و بزەیەکی پر ئازاری کرد

جۆنگکووک: دەمەوێت بزانم ئەوە ڕاستە؟
(دەنگی تێکەڵەیەک بوو لە توڕەیی و بێزاری)

ن/ت: پێویستە چەند جاری تر دووبارەی بکەمەوە جۆنگکووک؟ چەند جار دەتوانم بڵێم ئەوانە ڕاست نین

ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now