ن/ت پۆڤ:-ئەمڕۆ سێ ڕۆژە لێرەم بەیانی جۆنگکووک دێت بە دوامدا و دەڕۆمەوە سیئۆل
ئێستاش لەبەر خاتری منداڵەکان داوای کێکیان کرد وا خەریکم دروستی دەکەم
بینا: دادە من دەمەوێ مامە جۆنگکووک ببینم بۆچی ئەو نەهات
ن/ت: ئەو کاری هەبوو گیانەکەم بۆیە نەهات
(بزەم کرد)بۆرا: دادە دەمەوێ لەگەڵت بێم و لەوێ لەگەڵ موانا یاری بکەم تکایە من لەگەڵ خۆت دەبەیتەوە؟؟
(بە گوناحی)بینا: بەڵێ دادە تکایەە با لەگەڵت بێین
ن/ت: یااا کچینە ئەوە نابێ دوای مامۆژنە مێریدا پێی ناخۆش دەبێ ئێوە هاروهاجی بکەن
(چاوی بز کردەوە)بینا: بەڵێن بێت هاروهاجی ناکەین تکایەە
بۆرا: بەڵێ تکایە دادە
ن/ت: ئێوە پێویستە پرس بە دایک و باوکتان بکەن ئەوکات من دەتانبەم
بینا و بۆرا دڵخۆشبوون بە خێرایی ڕایانکردە ژووری میوانەکە کە دۆهی و جەیجوونی لێبوو
منیش کێکەکەم کردە ناو فڕنەکە و ڕۆیشتمە ژووری میوان تا کێکەکە ئامادە دەبێت
دانیشتم تا دۆهی قسەی کرد
دۆهی: ن/ت ئەو مناڵانە باسی چی دەکەن؟
ن/ت: دادە ئەوان دەیانەوێ لەگەڵ من بێن بۆ سیئۆل بیری موانایان کردووە هەروەها خەمت نەبێ لە ڕۆژی ئاهەنگی گواستنەوەکە ئێوە کە هاتن بۆ سیئۆل ئەوکات بینا و بۆرا ببەنەوە
جەیجوون: ئاخر..
بینا: تکایە باوکە بەڵێن بێت ئاقڵ دەبین و پوورە مێریدا و دادە ن/ت ماندوو ناکەین
جەیجوون: باشە کەواتە
بۆرا: ئەی تۆ دایکە؟
دۆهی: همم باشە بەڵام ئاقڵ بن هاا ئەگەرنا دێم و دەتانبەمەوە!
بینا: بەڵێن بێت ئاقڵ دەبین
(بەدڵخۆشیەوە)منیش بزەیەکم کرد
~~~~~~~~~~~~~~~~~~
بەیانی~~~~
کاتژمێر ٩ بوو جۆنگکووک هاتە دوام منیش منداڵەکانم ئامادەکردن جانتایەکم هێنا و جلەکانیانم تێکرد و ماڵئاواییمان کرد و ڕۆیشتینە ناو ئۆتۆمبێل
YOU ARE READING
ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)
خارق للطبيعةچی دەربارەی کچێک کە لە تەمەنێکی زۆر منداڵ دایکی لەدەستدەدا و باوکی دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە ~ ئایا زڕ دایکەکە لەگەڵی باش دەبێت؟؟ چی دەربارەی ئەوەی کە کچەکە دەدەن بە شوو بە ئامۆزاکەی بەبێ ئەوەی ڕووخساری یەکیان بە تەواوی بینیبێ~ لە شارێک دەگوازرێت...