پارتی - حەڤدە -

800 163 330
                                    





هەمووان لە ژووری میوان لەسەر قەنەفەکە دانیشتوون شیرینی دەخۆن

تا مێریدا قسەی کرد

مێریدا: بەیانی میوانمان دێن کە بۆ چوار ڕۆژ لێرە دەبن ماڵی خوشکەکانم دێنە لامان جا دوێنێ نەیانتوانی بێنە ئاهەنگەکە بۆیە سبەی دێن

جۆنگکووک و جۆنگ هوو و هوان هیچ کەیفیان بە خوشکەکانی مێریدا نایەت چونکە خۆبەزلزان و خۆپەرستن

بەڵام ن/ت لە هیچ شتێک تێنەدەگەیشت کە ئەوان بۆچی ئاوا ڕووخساریان بێزار دیارە ~ کەش و هەوای ژوورەکە بەشێوەیەکی بەرچاو گۆڕانکاری بەسەردا هات هەر کە موانای تەمەن شەش ساڵان هاتە ژوورەوە بەڕاکردنەوە ڕۆیشتە باوەشی جۆنگکووک ~ ئەو مامی زۆر خۆشدەوێت بێگوومان بەهۆی ئەوەی جۆنگکووک هیچ داواکاریەکانی موانا ڕەت ناکاتەوە

زەردەخەنەیەکی نەرم لەسەر ڕووخساری جۆنگکووک دروست بوو باوەشی لە موانا دابوو

موانا: مامە من شوکڵاتەم دەوێت
(بە گوناحی)

هوان یەکسەر قسەی کرد

هوان: نەخێر کچم خراپە بۆ ددانەکانت!

جۆنگکووک بە داواکاریەکەی پێکەنی

موانا: نەخێر دایکە من حەزم لە شوکڵاتەیە تۆ بۆم ناکڕی!
(بە توڕەیی)

جۆنگکووک: باشە باشە

موانا: بەڵێێێ تۆ باشترین مامییی
(ڕوومەتی جۆنگکووکی ماچ کرد)

قسەکانی موانا وای لە جۆنگکووک دەکرد هەست بکات کە بەختەوەرترین مامی جیهانە

جۆنگکووک: وە تۆ نازدارترین برازای

ن/ت بە بزەوە سەیریانی دەکرد

مێریدا: وەرە بۆ باوەشی داپیرەت
(باوەشی کردەوە موانا ڕایکردە باوەشی)

موانا: داپیرە تۆش شوکڵاتەم بۆ دەکڕی؟
(هەر کە وای وت هەموویان دەستیان کرد بە پێکەنین)

مێریدا: بێگوومان من هەموو شتێک بۆ نەوە تاقانەکەی خۆم دەکڕم
(بە پێکەنینەوە)

موانا: زۆر سووپاس داپیرە


~~~~~~~~~~~~~~~

شەو

ن/ت لە ژوورەکەیەتی دانیشتووە ~ لەوکاتەدا جۆنگکووک هاتە ژوورەوە جلەکەی دانا کە وایکرد بەشی سەرەوەی ڕووت بێ

ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now