پارتی - سی و سێ -

767 169 54
                                    




دوای هەشت مانگ

ن/ت بە ئازارەوە هاتە ژوورەوە لەکاتێکدا جۆنگکووک لەسەر جێگاکە پاڵکەوتبوو چاوەکانی داخست بوون

هەر کە جۆنگکووک گوێی لە دەنگی دەرگاکە بوو چاوەکانی کردەوە کاتێک ن/تی بینی بە ئازارەوە دەستی لەسەر سکی داناوە کە بە تەواوی گەورە بووە خێرا هەستایەوە و بەپەلە ڕۆیشتە لای

جۆنگکووک: چی ڕوویداوە؟ تۆ باشیت؟
(پرسی دەنگی پڕ بوو لە نیگەرانی لە کاتێکدا بە نەرمی قۆڵی گرت)

ن/ت: ج-جۆنگکووک منداڵەکە خەریکە دەبێت
(بە ئازارێکی زۆر دەستی لەسەر سکی بوو)

چاوەکانی جۆنگکووک فراوان بوون ~ ن/ت هاواری دەکرد لەتاو ئازار جۆنگکووک بە هێواشی قۆڵی گرتبوو بەسەر پلیکانەکان دەهاتنە خوارەوە بەرەو لای دەرگای دەرەوە ڕۆیشتن

مێریدا بە خێرایی هات

مێریدا: چی ڕوودەدات؟ ن/ت تۆ باشیت؟
(بە سەرسوڕماوی)

جۆنگکووک: د-دایکە منداڵەکە...منداڵەکە خەریکە لە دایک دەبێ
(بە شڵەژانەوە ن/تی خستە ناو ئۆتۆمبێلەکە و خۆشی سەرکەوت مێریداش لەگەڵیان ڕۆیشت)

جۆنگکووک بە خێرایی لێیدەخوڕی تا زوو بگەنە نەخۆشخانە ~ دڵی زۆر
بە خێرایی لێیدەدا ن/تیش بە ئازارەوە ناڵەی دەکرد مێریداش بە نیگەرانیەوە هەوڵی ئارامکردنەوەی ن/تی دەدا

هەر کە گەیشتنە نەخۆشخانە ~ بەخێرایی ن/تیان لەسەر جێگای نەخۆشخانە دانا و بردیانە ژووری نەشتەرگەری

جۆنگکووک و مێریدا لە دەرەوە وەستابوون ~ جۆنگکووک هەر هاتووچۆی دەکرد

مێریدا دەستێکی خستە سەر شانی جۆنگکووک هەوڵیدەدا ئارامی بکاتەوە

مێریدا: هێمن بەوە کوڕم ئەوان باش دەبن
(زەردەخەنەی کرد)

جۆنگکووک سەری لەقاند

جۆنگکووک: دەزانم دایکە *دەنگی تا ڕادەیەک لەرزۆک بوو* بەڵام خۆزگە دەمتوانی لەگەڵی بم ئێستا ئەو ئازاری زۆرە

ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now