ڕۆژی دواترن/ت لە خوارەوە بوو هاتە سەرەوە دەرگاکەی کردەوە بینی چانگ می لەناو جێگاکەی خۆی تازە لەخەو هەستاوە هەر کە ن/تی بینی پێکەنی
ن/ت: کچە جوانەکەم ~ من تۆ دەخۆممم
(ماچی کرد هەڵی گرت)چانگ می پێکەنی ختوکەی دەهات کاتێک ن/ت هەڵی گرت و ماچی ملی دەکرد ~ لەناکاو دەنگی هەورەگرمە هات چانگ می ڕاچڵەکی لە ترسا ~ لە دەرەوە بارانێکی بەلێزمە دەبارێت ئێستا لە ناوەڕاستی مانگی دوانزەن کەش و هەوا بە تەواوی ساردی کردووە
ن/ت قسەی بۆ چانگ می دەکرد بە دەنگێکی نەرم و ئارامکەرەوە
ن/ت:- هیچ نیە ئازیزم تەنها دەنگی هەورەگرمەیەک بوو پێویست ناکات بترسیت
(بزەی بۆ کچەکەی کرد)دوای ئەوە جلەکانی چانگ می گۆڕی و بردیە خوارەوە کە هەمووان لەسەر مێزی نانخواردن بوون ~ جۆنگکووک ن/ت و چانگ می بینی خەندەی بۆیان کرد و چانگ می لە ن/ت وەرگرت
ماچی کچە بچووکەکەی دەکرد و بۆنی دەکرد ~ دووبارە دەنگی هەورەگرمە هات ئەمجارەیان هوایۆنگ دەستی کرد بە گریان ئەو زۆر کچێکی ترسنۆکە لە دەنگی بەرز دەترسێت
لیناز هەوڵی ئەدا ژیری بکاتەوە بەڵام بەردەوام بوو لە گریان ~ بەیکهیۆن لێی وەرگرت و بە هێمنی قسەی بۆ هوایۆنگ دەکرد
YOU ARE READING
ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)
Paranormalچی دەربارەی کچێک کە لە تەمەنێکی زۆر منداڵ دایکی لەدەستدەدا و باوکی دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە ~ ئایا زڕ دایکەکە لەگەڵی باش دەبێت؟؟ چی دەربارەی ئەوەی کە کچەکە دەدەن بە شوو بە ئامۆزاکەی بەبێ ئەوەی ڕووخساری یەکیان بە تەواوی بینیبێ~ لە شارێک دەگوازرێت...