پارتی - چل و حەوت -

666 152 89
                                    





ئاهەنگی هاوسەرگیریەکە کۆتایی هات وردە وردە شوێنەکە چۆڵ دەبوو میوانەکان دوای پیرۆزبایی دەڕۆیشتنەوە ~ ئێستا تەنها خێزانی بووک و زاوا ماون

ئیونا گریا و باوەشی لە جۆنگکووک و ن/ت دا

جۆنگکووک: شش ئازیزم مەگری هیوادارم دڵخۆش بیت هەروەها تۆ زاوا نەکەی دڵی کچەکەم بشکێنی و دەبێ زووزوو سەردانمان بکەن
(بە خەندەوە وتی و باوەشی لە هەردووکیان دا)


مینهوو خەندەی کرد و سەری بە بەڵێ لەقاند ~ دوای ئەوە ئیونا باوەشی لە مێریدا دا

مێریدا:- کچەکەم نەوە جوانەکەم هیوادارم بەختەوەر بیت لە ژیانت بەختێکی باشت هەبێت هەرگیز ئەوە لەبیر نەکەی داپیرەت زۆری خۆش دەوێیت
(وتی و فرمێسک لە چاوەکانی قەتیس بوون)


ئیونا:- هەروەها منیش ئێوەم زۆر خۆشدەوێت
(بە گریانەوە)


ن/ت:- دەی دەی کچم واز لە گریان بێنە تۆ نیگەرانی ئێمە مەبە ئێمە باش دەبین تەنها تۆ دڵخۆشبە ئەوە بۆ ئێمە بەسە
(بە خەندەوە دەستی بەسەری کچەکەی دادەهێنا)




~~~~~~~~~~~~

ئیونا پۆڤ:-

دوای ئەوەی ماڵئاواییمان کرد من و مینهوو ڕۆیشتینە ناو ئۆتۆمبێل و بەڕێکەوتین بۆ خانووە تازەکەمان


مینهوو دەستی گرتبووم جار جار ماچی دەکرد

مینهوو:- زۆر دڵخۆشم لەکۆتاییدا بەیەک گەیشتین
(بە خەندەوە وتی سەرنجی لەسەر شۆفێریەکەی بوو)


ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now