پارتی - چل و پێنج -

690 147 92
                                    



ڕۆژی دواتر ~ ئیونا ئەمڕۆ نەڕۆیشت بۆ نەخۆشخانە بەڵکو لە ماڵەوە مایەوە ئاگاداری داپیرەی بێت ~ لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە بەرەو ژووری میوان ڕۆیشت مێریدای بینی دانیشتبوو سەیری تیڤی دەکرد بە خەندەوە ڕۆیشت و لە تەنیشتی دانیشت

ئیونا:- داپیرە ئێستا هەست بە باشی دەکەیت؟
(بە خەندەوە)

مێریدا: بەڵێ کچم ئێستا هەست بە باشی دەکەم ~ شۆکی دوێنێ تەواو چاوەڕواننەکراو بوو بەڵام هێواش هێواش باش دەبم تۆ نیگەران مەبە
(خەندەیەکی نەرمی بۆ کرد)

لیناز قسەی کرد وای لە مێریدا کرد سەری نزم بکاتەوە

لیناز:- پوورێ بیرتە ئەوکاتەی ئیونا منداڵ بوو زۆر ڕقت لێی دەبوویەوە ڕۆژێک بردتە ژوورە چۆڵەکەی سەرەوە بەندت کرد؟
(بە فیزەوە)

ئیونا خەندەکەی کاڵ بوویەوە

مێریدا:- بەڵێ ئەوەم بیرە دان بەوەدا دەنێم ئەوکاتەی ئیونا منداڵ بوو ڕقم لێی دەبوویەوە بەڵام ئێستا ئەوم زۆر خۆشدەوێ هەزار خۆزگە ئەو نازەی بە هان'م دا بە ئیونام دابا زۆر باشتر بوو
(دەستی لەسەر دەستی ئیونا دانا)

لیناز چاوەکانی لابرد


~~~~~~~~~~~~~~~~~~


چانگ می و هان لە کافێیەک دانیشتبوون ~ ئەوان بە دزیەوە لە ژوانن

ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now