لەناکاو چاوم کەوتە سەر جۆنگکووک ~ ئەو قاتێکی سپی زۆر جوانی لەبەردا بوو زۆر شیک و پیاوانە دەریدەخست ~ تا ئەویش چاوی کەوتە سەر من ~ منیش شڵەژام بە خێرایی چاوم لابرد نەفرەت شەرمە ئێستا وادەزانێت من چاوحیزمخۆم خەریک کرد بە بینا و بۆرا ~ دۆهی قسەی لەگەڵ مامۆژنم دەکرد و لەلای ئەوان وا خۆی دەردەخست کە هوان'ی زۆر خۆشدەوێت و نیگەرانە بەوەی دەڕوات
یێجی و ساجۆنگ هاتنە لام
یێیجی: واهـ ن/ت بەڕاستی زۆر جوان دەردەکەویت
(زەردەخەنەی کرد)منیش زەردەخەنەیەکم کرد
ساجۆنگ: بۆچی سەمات نەکرد؟
ن/ت: لەڕاستیدا من زۆر حەز بە سەما ناکەم
(بزەیەکم کرد)بەڵێ ئەوە ڕاستیە~ من زۆر حەز بە سەما ناکەم
دوای کەمێک قسەکردن یێجی و ساجۆنگ ڕۆیشتنە لایەکی تر منیش لەسەر کورسیەک دانیشتبووم تا هەستم بە دەستێک کرد لەسەر شانم ~ ئاوڕم دایەوە براکانم بوون هاجوون و سۆجوون
بەخێرایی هەستامەوە و باوەشم لێیان دا دەمێکە ئەوانم نەبینیوە
ن/ت: بیرم کردبوون
هاجوون: هەروەها ئێمەش گیانەکەم
لەوقسانە بووین تا جۆنگکووک هات و بە زەردەخەنەوە تەوقەی لەگەڵ براکانم کرد و سڵاویان لەیەک کرد
من لە شەرما سەرم نزم کردبوویەوە ~ نازانم بۆچی بەڵام زۆر شەرمی لێ ئەکەم سەڕەڕای ئەوەی تەنیا دوو ساڵیش لەمن گەورەترە
ئیتر نەمتوانی بەرگە بگرم لەلایان ڕۆیشتم
دوای ئاهەنگەکە هەموو میوانەکان ڕۆیشتنەوە ~ من و هوان و هیونجوو لە ژوورەکەی هوان خەریکی لێکردنەوەی تەوقەکانی قژین
هینجوو بڕیاری دا ئەمشەو لێرە بمێنێتەوە بەوپێیەی دەمێکە نەهاتووە هەم لەبەر هاوسەرگیری هوان ~ هینجوو خاوەنی دوو منداڵە کچێک و کوڕێک
هیونجوو: ئیتر تۆش دەڕۆیت و ن/ت بە تەنیا دەمێنێتەوە
هەر کە هیونجوو ئەو قسەیەی کرد دڵتەنگ بووم
هوان: نیگەران مەبە ن/ت من زووزوو دێمەوە
(لە ئاوێنەکەوە سەیری کردم)تەنها بە هێواشی سەرم لەقاند ~ تا لەناکاو ئادەم و جولیا هاتنە ژوورەوە بە خێرایی (منداڵەکانی هیونجوو)
YOU ARE READING
ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)
Paranormaleچی دەربارەی کچێک کە لە تەمەنێکی زۆر منداڵ دایکی لەدەستدەدا و باوکی دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە ~ ئایا زڕ دایکەکە لەگەڵی باش دەبێت؟؟ چی دەربارەی ئەوەی کە کچەکە دەدەن بە شوو بە ئامۆزاکەی بەبێ ئەوەی ڕووخساری یەکیان بە تەواوی بینیبێ~ لە شارێک دەگوازرێت...