پارتی - چواردە -

741 155 304
                                    






کچینە کات تێدەپەڕێنم بۆ دوای شەش ساڵ



لە ماوەی ئەم شەش ساڵە زۆر شت گۆڕاوە ~ هوان و جۆنگ هوو بوونە خاوەنی کچێک بە ناوی « موانا» کچێکی شیرین و قسە خۆش کە خاوەنی دوو چاوی گەورە و قاوەییە لەگەڵ قژێکی مامناوەندی قاوەیی و پێستێکی سپی

هەروەها جۆنگکووک و سێلی لەیەک جیابوونەوە ئەزانن بۆچی؟ وەرن بۆتان باس بکەم

گەڕانەوە بۆ ڕابردوو ~ شەش ساڵ پێش ئێستا~

جۆنگکووک پۆڤ:-

بەیانی زوو بوو ڕۆیشتمە ماڵی سێلی ~ دڵم ئەوی دەوێت دڵم داوای ئەو دەکات

بەبێ ئەوەی لە دەرگا بدەم ڕۆیشتمە ژوورەوە ~ سێلی کلیلێکی پێدابووم کە هەرکاتێک بمەوێ دەتوانم بڕۆمە ماڵەکەی

ڕۆیشتمە ژوورەوە سێلی لە ژووری میوان نەبوو

ڕۆیشتمە ژوورەکەی بە هێمنی دەرگاکەم کردەوە دڵنیام ئێستا خەوتووە ~ کاتێک دەرگاکەم کردەوە چیم بینی!!

سێلی و هاوسەری پێشووی لەناو باوەشی یەکتر خەوتوون ~ زۆر تووڕە بووم هاوارم کرد ئەوان یەکسەر بە ئاگا هاتن ~ سێلی بە شڵەژانەوە سەیری دەکردم سۆنگهون'یش بە تووڕەیی

سۆنگهون: کوڕە تۆ چی دەکەی لێرە هااا؟؟

زۆر توڕە بووم بە ڕادەیەک کە دەمارەکانی دەستم هەمووی دەرچووبوون

جۆنگکووک: من هاتووم بۆلای خۆشەویستەکەم
(بە توڕەیی)

سۆنگهون دای لە قاقای پێکەنین

سۆنگهون: خۆشەویست؟ هاهاهاها ئەمە زۆر کۆمیدیە!!
(بە پێکەنینەوە)

بە تێنەگەیشتنەوە سەیریم دەکرد

جۆنگکووک: تۆ شێتیت؟ بە چی پێئەکەنی؟؟

سۆنگهون: گیانەکەم پێی بڵێ
(بە بزەوە سەیری سێلی کرد)

سێلی لەسەر جێگاکە هەستا و بەرەو لای من هات لەبەرامبەرم وەستا و سەیری چاوەکانی کردم

سێلی: جۆنگکووک من ئیتر تۆم خۆش ناوێ من هاوسەر و منداڵم هەیە من بۆ ئەوەی سۆنگهون غیرەم لێ بکات و بگەڕێتەوە لام تۆم بەکارهێنا ببورە
(سەری نزم کردەوە)

خەریکە مێشکم لەدەست دەدەم! ئەو کچە نەفرەتیە باسی چی دەکات؟ یانی منی بەکارهێناوە تا هاوسەرەکەی بگەڕێنێتەوە؟؟؟

ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now