~~~~~~~~~~~~~~~~بەیانی زوو دۆهی بە ئاگای هێناین تا ماڵئاوایی لە مامم و مامۆژنم بکەین کە دەڕۆنەوە سیئۆل ~ باوکم وتی بمێننەوە بەڵام وتیان دەبێ بڕۆینەوە ئامادەکاری بکەین بۆ هەفتەیەکی تر کاتی مارەبڕینەکە
دوای ئەوەی ماڵئاواییمان لەوان کرد دۆهی وتی ئەچم ئەخەومەوە ئێوەش کارەکانی ناوماڵ بکەن ~ باوکیشم ڕۆیشتە سەر کار ئەو کاری جوتیاری دەکات و چەندین زەوی هەیە ~ ئێمە باری داراییمان باشە
من و هوان لە چێشتخانەکە بووین هوان هەر بۆڵەی دەهات
هوان: بینیت ڕۆیشت تا بخەوێت بە ئێمەشی وت کارەکان بکەن بۆ ئێمە بە خزمەتکار تێگەیشتووە شەو و ڕۆژ کار ئەکەین تەنانەت ئەوەندەی ئێمە ئاگامان لە منداڵەکانیەتی خۆی ئاگای لێیان نیە
" بە توڕەییەوە"ئەو ڕاست دەکات ~ بەڵام چیمان لەدەستدێ
هوان: بەخوا هەندێکجار زۆر ڕقم لێی ئەبێتەوە بۆ نمونە ئێستا ~ وەڵا مادام ئەچم ئەخەومەوە لە ڕقی ئەو تۆش گەر دێیت باشە گەرنا بۆخۆت کار بکە
"وتی و ڕۆیشت"منیش سەیری چێشتخانەکەم کرد هیچ پیس نەبوو هەموو شتێک بێ عەیب بوو بۆیە بڕیارمدا بڕۆم و بخەومەوە
~~~~~~~~~~~~~~~
کاتژمێر ١٠ ی بەیانی
بە دەنگی دۆهی بە ئاگا هاتین هاهـ دووبارە ئەو بە هاوارەوە هاتە ژوورەوە
دۆهی: ئەوە ئێوە خەوتوون؟ من پێم نەوتن کار بکەن بۆچی بە گوێم ناکەن؟
"بە توڕەیی"هوان هەستایەوە و بە بوێریەوە قسەی کرد
هوان: بۆ تۆ ئێمە بە خزمەتکار تێگەیشتوووی هاا
"بە گرژیەوە"ئەوەندەی نەبرد زلەیەکی لێدرا لەلایەن دۆهی
دۆهی: ئاگام لێیە لەوەتەی داواکاریت هاتووە بوێر بوویتە و زمانت درێژ بووە ، بەس با باوکت بێتەوە بزانە چیت لێ ئەکەم بێ ڕەوشت
"وتی و ڕۆیشت"هوان دەستی بە شوێن زلەکەوە گرتبوو منیش بە نیگەرانیەوە هەستام و ڕوومەتیم بە دەستەکانم گرت
ن/ت: هوان تۆ باشی؟؟ نەدەبوو وا بێڕێزانە قسەی لەگەڵ بکەیت
(بە نیگەرانی)هوان بە توڕەیی دەستی لادام
هوان: من وەک تۆ ترسنۆک نیم و لەو ئافرەتە بترسم
(بە توڕەیی وتی و ڕۆیشت)
YOU ARE READING
ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)
Fantastiqueچی دەربارەی کچێک کە لە تەمەنێکی زۆر منداڵ دایکی لەدەستدەدا و باوکی دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە ~ ئایا زڕ دایکەکە لەگەڵی باش دەبێت؟؟ چی دەربارەی ئەوەی کە کچەکە دەدەن بە شوو بە ئامۆزاکەی بەبێ ئەوەی ڕووخساری یەکیان بە تەواوی بینیبێ~ لە شارێک دەگوازرێت...