پارتی - پەنجا و چوار -

543 123 154
                                    





دوای ئەوەی چانگ می بەهۆش خۆی هاتەوە هەمووان ڕۆیشتنە ژوورەوە

چانگ می هەر کە هانی بینی چاوەکانی پڕ ترس و فرمێسک بوون

لیناز کە بە ڕقەوە سەیری چانگ می دەکرد ~ ماری بە نیگەرانی لە چانگ می نزیک بوویەوە دەستی گرت


ماری:- تۆ باشیت؟ سکت ئازاری هەیە؟
(بە نەرمی)


چانگ می و لیناز و هان شۆک ببون بەوەی ماری خەمی چانگ میەتی لە حاڵی دەپرسێ


لیناز:- ماری گیانەکەم تۆ وازی لێ بێنە ئەو شایەنی ئەوە بوو
(بە ڕەقی وتی سەیری چانگ می کرد)


ماری:- تۆ دایک نیت ئایا لە هەستی دایکایەتی تێناگەیت! ئەو ئازاری زۆری چەشتووە هەروەها ئەمڕۆ منداڵەکەی لەدەستدا ئێوە هیچ ویژدانێکتان هەیە؟
(بە توڕەییەوە وتی)


لیناز شۆک بوو


هان:- گیانەکەم هێمن بەوە
(هەوڵی دەدا ماری هێمن بکاتەوە)


ماری:- تا ئەم ئافرەتە پیرە لێرەبێت هێمنی لای من بوونی نابێت
(بە توڕەییەوە بە دەستی ئاماژەی بۆ لیناز کرد)


لیناز دوو ئەوەندەی تر شۆک بوو

لیناز:- چۆن بوێری ئەوە دەکەیت بەو شێوەیە ناوم بهێنی!! هان کوڕم سەیرکە ئەو چی بە من دەڵێت بۆچی بێدەنگیت؟
(سەیری هانی کرد)



هان:- دایکە بڕۆ دەرەوە تکایە
(چاوەکانی داخست)


لیناز:- چیی؟ تۆ لەبەر ئەو ئافرەتە دایکی خۆت فرۆشت؟ بەداخەوەم بۆتۆ
(بە توڕەییەوە وتی و ڕۆیشتە دەرەوە)



ساڵی 1990 (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now