Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
تـۆ پـێـم دەڵـێـیـے بـەردەوام بـم لـە ڪـاتـێـڪـدا هـۆڪـاری
وەسـتـانـم هـەر خـودی خـۆتـیـت
⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎
ڪـاتـیـے ئـێـسـتـا
سەیری مووبایلەکەمم کرد کاتێک لەریەوە و ئاماژەی بە ناوی ئەو دا ئێستا ئەوە دڵتەنگی دەکردم کە ڕۆژانێک خۆزگەم دەخواست کە ناوی ئەو لەسەر شاشەی موبایلەکەم دەربکەوێ
دەشێ گەر شتەکان لەکاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێن و سەرهەڵنەدەن دوای ئەوە چێژیان نەمێنێ وەک ئەو کاتەی لە قوڵایی دڵتەوە ویستووتە ڕووبدا
نامەکەم کردەوە ناونیشانی ئەو شوێنەی ناردبوو کە وای داناوە یەکتری ببینین ، موبایلەکەم خستە سەر سەر مێزە بچووکەکەی تەنیشت سیسەمەکە و بەرەو گەرماوەکە ڕۆشتم
پانزە خولەک بەس بوو کردنی گەرماوێک بەرەو لای دۆڵابەکە ڕۆشتم و جلێکی ئاسوودە و گەرمم دەرکرد و کردمە بەرم ملوانکەیەکی ئاساییم خستە ملم وە تەنها بەکارهێنانی سوراوێکی ئاڵی سروشتی بۆ لێوم کەلوپەلە پێویستەکانم خستە نێو جانتاکەم ئەوە هەموو ئەوەیە کە من دەیکەم بۆ هەر چوونە دەرەوەیەک
لە لایەکی سیسەمەکەوە دانیشتم دوای ئەوەی سەیری کاتژمێرەکەم کرد کە ئاماژەی بە 4:45 خولەکی پاش نیوەڕۆ بوو بوو دا هێشتا زوو بوو تا کاتی دیاریکراو بۆیە تەنها لەوێ دانیشتم
نازانم بۆچی من دووبارە دەچمە دەرەوە؟! وە دەمەوێ بزانم بۆچی ئەو بە شێوەیەک ڕەفتار دەکا کە هیچ شتێک ڕووینەداوە؟! دەترسم دووبارە بشکێم من بە زۆردا تێپەڕیم تا بتوانم بژیم تا دووبارە هەستمەوە و هەست بە ژیان بکەم
ئەوەی دەمویست لەو کاتەیا ئەوە بوو کە بچمە ژێر پێخەفەکەم و بخەوم و هەمووشتێك لەبیر بکەم وە نەڕۆم بۆ هیچ شوێنێک و هیچ شتێکیش نەکەم
موبایلەکەم لەریەوە دووبارە نامەیەک بوو لە یوونگییەوە دوای ناونیشانی شوێنی نیشتەجێبوونەکەمی کرد بۆم نارد و لەسەر پێخەفەکە پاڵکەوتم خۆزگە دەمتوانی لەو بگەم بەڵام هیچ ڕێگایەک نییە ئەو شتەکان ئاڵۆز دەکا و پێویستم بەوەیە بە قەڵەم و کاغەزێکەوە ئەو شیکار بکەم
YOU ARE READING
𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓
Romanceدەشــێ خــۆشــەویــســتــیــے شــێوازێــڪــیــے تــری مــردن بــێ ! - Min Yoongi - Julliet Rossi Antonio 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇
