К сожалению, это изображение не соответствует нашим правилам. Чтобы продолжить публикацию, пожалуйста, удалите изображение или загрузите другое.
هـەمـوو ئـەوەی تـۆ لـەسـەرت پـێـویـسـتـە
مـانـەوەیـە لـەگـەڵ مـن
⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎
6 سـاڵ بـەر لـە ئـێـسـتـا
بوەستە لە هاتنە ئێرە و زیاتر وێرانکردنی ژیانمان
هاوارم بەسەر ئەو پیاوەدا کرد کە جگە لەسەر ناسنامەکەم بە هیچ شێوەیەک بە باوکم داناندرێ ئەو لەبەرامبەردا تەنها هێمن بوو بەرامبەر من ئەو هیچ کێشەیەکی لەگەڵ مندا نییە تەنها دایکم نەبێ بەڵام من ناتوانم بوەستم هەموو ئەو سووکایەتییانەی ئەو قبوڵ بکەم بەرامبەر دایکم
جوول تۆ تێکەڵ مەبە دوور کەوەرەوە
نزیکەوتەوە ویستی ئەو دەرگای ئەو ژوورە بکاتەوە کە من کەمێک بەر لە ئێستا دایکمم ڕاکێشایە نێوی و دەرگاکەم بە کلیل داخستبوو هەموو شتێکم دەکرد تا دایکم لەو بپارێزم
جوولیا دەرگاکە بکەرەوە هیچ شتێک ڕوونادا
دایکم لە پشتەوەی دەرگاکە هاواری دەکرد و دەمزانی گەر دەرگاکە بکەمەوە شتەکان خراپتر دەبوون وە دایکم وێرانتر دەبوو
تۆ پێویست بوو ئێمە بپارێزی کەچی ئەو کەسەی دەمانخاتە مەترسییەوە هەر خودی خۆتیت
زیاتر هاوارم کرد وە ئەوەی وەرمگرت ئەو باوەشێک نەبوو بۆ ئەوەی ئارامم کاتەوە لەلایەن ئەو پیاوەوە بەڵکو زلەیەک بوو لەشوێنی خۆم دانیشتم و لەبەردەم دەرگاکە دایکم زیاتر هاواری دەکرد و من فرمێسکەکانم زیاتر دەکەوتن چاوەکانم بە فراوانی کرانەوە ئەو هەرگیز دەستی لە من بەرز نەکردۆتەوە وە ئەوەش یەکەم جار بوو
تەنانەت پەشیمانیش لەسەر ڕوخساری نەدەبینرا وە هەموو ئەوەی کردی داوای لێبوردن نەبوو بەڵکو جێهێشتن بوو وەک هەموو جارێک ڕۆشت و ماڵەکەی جێهێشت
•••
لە قوتابخانە بووم لەسەر یەکێک لە کورسییەکانی ژووری میوزیک دانیشتبووم فرمێسکەکانم چاوەکانمیان جێدەهێشت شتەکان دووبارە هەڵەبوون ... هەمووشتێك دووبارە بەڕێگایەکی هەڵەدا دەڕۆشتن من هەستم پێیان دەکرد
دەمزانی لە وانەکان دوادەکەوم بەڵام ڕەتم دەکردەوە بڕۆمە پۆلەوە دەمویست زیاتر بگریم بۆ خۆم وە بۆ دایکم کە هێشتا خەریکین ئەو بارە گرانە هەڵدەگرین
قاچەکانم لە تەنیشت یەکتری کۆکردەوە لەسەر کورسییەکە و سەرم خستە نێو قۆڵەکانم و ڕوخسارم ونکرد چاوەکانم و سەرم ئازاری هەبوو هێشتا دەترسام زۆر دەترسام لەو پیاوە تۆقابووم لەو بیرۆکەیەی گەر جاریکیتر بگەڕێتەوە
داچڵەکیم لەگەڵ هەستکردن بە دەستێک لەسەر شانم و زیاتر ڕوخسارم شاردەوە نەمدەویست کەس من ببینێ وە نەمدەویست کەس هیچ شتێک دەربارەی ئەوە بزانێ کە من پێیدا تێپەڕ دەبم چونکە پێموانییە هیچ کەسێک تێبگات
جوول...
یوونگی بەهێمنییەوە بانگی کردم و ڕەتمکردەوە ڕوخسارم بەرز بکەمەوە لەو ساتەدا بمبینێ
جوولیا هێمن بەرەوە من لێرەم
ووتی و منی ڕاکێشایە نێوان قۆڵەکانی ئەو نەیپرسی کە چ شتێک هەڵەیە ئەو تەنها منی ئارام دەکردەوە وە ئەوە شتێک بوو کە من پێویستم بوو
یەخەی چاکەتەکەیم توند گرت و زیاتر گریام ئەو دەستی بە پشتمە دەهێنا بۆ ئەوەی ئارامم بکاتەوە
ئەو وای لێدەکردم بیربکەمەوە هەموو پیاوەکان وەک یەک نین هەندێکیان بنیاتنراون لەگەڵ دڵێکەوە وە هەندێکیان لە ناوەوەیان تەنها سووکایەتی و توندوتیژی هەیە
یوون تکایە ڕێگەمە ئەوانیتر لە خراپترین بارودۆخدا بمبینن
دوای ماوەیەک کە هێمن بوومەوە ووتم، بە دەستی قژی شانە دەکردم کردنی ئەو کردارە وەکوو ئەوە بوو هەموو نیگەرانییەک لەمن دووربخاتەوە
ڕێگە نادەم جوولیا ڕێگە نادەم
زیاتر منی بە خۆیە گرت و ووتی لەگەڵ کردنی ئەو قسەیەی چاوەکانم داخست و زەردەخەنەم بەڕووی ئەو چارەنووسە کرد کە ئەوی پێناساندووم
⋇⊶⊰❣⊱⊷⋇
𝐕𝐎𝐓𝐄 ••• 𝐂𝐎𝐌𝐌𝐄𝐍𝐓
ВЫ ЧИТАЕТЕ
𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓
Любовные романыدەشــێ خــۆشــەویــســتــیــے شــێوازێــڪــیــے تــری مــردن بــێ ! - Min Yoongi - Julliet Rossi Antonio 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇
