𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 47

209 43 0
                                        

چۆن ڪەسێڪ دەتوانێ ببێتە تێڪشڪێنەرت لە هەمانڪاتدا چاڪارەوەیەڪ بۆت؟!

К сожалению, это изображение не соответствует нашим правилам. Чтобы продолжить публикацию, пожалуйста, удалите изображение или загрузите другое.

چۆن ڪەسێڪ دەتوانێ ببێتە تێڪشڪێنەرت لە هەمانڪاتدا چاڪارەوەیەڪ بۆت؟!

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

بێ ویستی خۆم زەردەخەنەم کرد کە ئۆتۆمبێلەکەی یوونگیم بینی لە گەراجەکەی ئێمەدا وەستێنراوە ، ئەمڕۆ ڕۆژێکی پڕ لە پەشۆکاوی و ماندوویی بوو بەهۆی ئەوەی دەبووایە بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆمپانیا کاربکەم لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەو پەشۆکاوی و ماندووییە لە نێو مندا دیار نەما کاتێک پێمزانی یوونگی لێرەیە

هەنگاوم بەرەو ناوەوەی ماڵەکە نا لە ژووری میوانەکە کەسی لێنەبوو لە چێشتخانەکە نزیکبوومەوە لەوێوە دەنگیان دەهات خۆم خستە سەر پەنجەی قاچەکانم بە هێواشی لەپاڵ دیوارەکەدا دەڕۆیشتم بۆ ئەوەی هیچ دەنگێک دروست نەکەم سوپڕایزیان بکەم بە هاتنەوەم

وەستام کاتێک گوێم لەو بابەتە بوو کە یوونگی و دایکم قسەیان لەسەر دەکرد پشتم بە دیوارەکە دا گوێم لێبان گرت من لەو جۆرە کەسانە نەبووم کە گوێ لە قسە یاخوود نهێنی ئەوانیتر بگرم بەڵکوو لە جیاتی ئەوە ڕێزم لێیان دەگرت بەڵام ئەوە دەربارەی ڕۆژی نەشتەرگەریەکە بوو جگە لەوە دەربارەی من بوو

"کاتێک بەدوای بەخشەردا دەگەڕام تەواوی شاری ڕۆما و میلانۆ گەڕام وە دوای ئەوەش دانەیەکم دۆزیەوە لە خوارووی شاری ڕەیڤینا هەرچەندە شاری ڕەیڤینا هێندە شارێکی گەورە نییە لە ئیتاڵیا بەڵام خۆشبەختانە توانیم دوای گەڕان بە نزیکەیی 6 شار بەخشەرێک بدۆزمەوە"

یوونگی ووتی

"بەڵام من چەند جارێک گەڕانم بۆ نەشتەرگەری نەخۆشی دڵ کردووە هەندێک لەوان ئەنجام دەدرێن بێ ئەوەی دڵەکە بگۆڕدرێت بۆچی جوول پێویستی بەوە بوو دڵی بگۆردرێ نەدەکرا تەنها نەشتەرگەریەکە بۆ دڵی خۆی ئەنجامبدرێت؟!"

دایکم پرسی

"نەخێر پورێ حاڵەتەکەی جوولیا جیاواز بوو لەوەی تۆ باسی لێوە دەکەی دڵی ئەو گەیشتبوویە ئاستێک کە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدانی دڵی خۆی و دەرمانەکان چیتر کاری نەدەکرد سوودی نەبوو لەبەر ئەوەی ماسولکەکانی دڵی تەواو لاواز ببوون"

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Место, где живут истории. Откройте их для себя