23 ڪـانـوونـیـے دووەم
"بەڕێز نیگارکێش ناگەڕێتەوە ئەمشەو؟!"
مارتینی ووتی ، ئەو زۆربەی جارەکان کە بە تەنها دەمێنمەوە دێت و لەگەڵ من دەمێنێتەوە وە ئەو وەک هەموو جارێک لێرەیە
"نەخێر ووتی کە لەوانەیە بەیانی بێتەوە؟!"
وەڵامیم دایەوە یوونگی لە نەخۆشخانەیە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەبێ وە من بەهۆی ئەوەی کارم نەبوو تەواوی ئەم هەفتەیە لە ماڵەوە بووم
مارتینی هات و لای من دانیشت لە ئۆفیسەکە دوای ئەوەی کە چەند کارێکی بچووکی چێشتخانەکەی تەواو کرد ، لەسەر لاپتۆپەکەم بووم وە کارم بۆ کتێبی داهاتووم کردبوو ئەوە باشترین کات بوو بۆ کارکردن بەهۆی ئەوەی ئەوە کاتی سەرخەوشکاندنی ڕۆم بوو
"چی دەنووسیت؟!"
مارتینی پرسی هەرکە لەسەر قەنەفە بچووکەکەی لای کتێبەکان دانیشت یەکێک لە کتێبەکانی گرت بە دەستەوە ، شانەکانم لە نەزانیندا هەڵتەکاند
"نازانم ئەوەی لە مێشکمدا بێت دایدەڕێژمەوەی بەشێوەی وشە"
ئەو بۆ ماوەیەک بێدەنگ بوو لە ماوەیە بە بەردەوامی پەنجەکانم لەسەر کیبۆردی لاپتۆپەکە دەجوڵاند و هەوڵمدەدا ئەوەندەی لە مێشکمدا کۆمکردۆتەوە بینووسم
"دەزانی جوولیا ... خۆشەویستی نێوان تۆ و بەڕێز نیگارکێش خۆشەویستی نێوان ڕۆمیۆ و جولیێتم بیر دەخاتەوە ئەوان ژیان و مردن لە پێناو یەکتری وە ئەوان تەنها بۆ ماوەی سێ ڕۆژ خۆشەویست بوون بەڵام ئێوە بۆ ماوەیەکی تەواو درێژتر کە زیاترە لە دە ساڵە سەرەڕای هەموو ئەوانەش ڕۆمیۆ و جولیێتی ڕاستەقینە دوو خۆشەویست بوون هەر لێرە لە وڵاتی ئیتاڵیا لە شاری ڕۆما ئەی ئەوە زۆر جوان نییە؟!"
سەرم هەژاند نەمدەتوانی بوەستم لە زەردەخەنە کردن ئەو هەمووشتێکی زۆر جوان باس کرد دەربارەی ئێمە
"ئیتاڵیا دووبارە بە ڕۆمیۆ و جولیێتی شادبوویەوە ... جوولیا تۆ بڵێی منیش بتوانم ڕۆمیۆیەکی بەمشێوەیە بدۆزمەوە؟!"
مارتینی پرسی ، لەسەر قەنەفەکە لەگەڵ کتێبەکەی دەستی پاڵکەوت و خۆی ئاسوودە کرد
"بێگوومان مارتینی ئەو شتانەی هی تۆن هەرگیز وونت ناکەن دڵنیابە"
لە کۆتاییدا لاپتۆپەکەم داخست ئۆفیسەکەم جێهێشت گوێم لە دەنگی مارتینی بوو لە ژوورەکەی ڕۆمەوە هانگاوم نایە نێو ژوورەکە دیمەنی ڕۆم لەنێو باوەشی مارتینی پێشوازی لە چاوەکانم کرد
BINABASA MO ANG
𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓
Romanceدەشــێ خــۆشــەویــســتــیــے شــێوازێــڪــیــے تــری مــردن بــێ ! - Min Yoongi - Julliet Rossi Antonio 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇