𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 13

492 96 11
                                        

هـــەرگـــیـــز جـــێـــتـــناهـــێـــڵـــم

Oups ! Cette image n'est pas conforme à nos directives de contenu. Afin de continuer la publication, veuillez la retirer ou mettre en ligne une autre image.

هـــەرگـــیـــز جـــێـــتـــناهـــێـــڵـــم

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

6 سـاڵ بـەر لـە ئـێـسـتـا

جلێکی ئاساییم خستە بەرم و جانتای قوتابخانەکەم خستە شانم دوای ئەوەی کتێبە پێویستەکانمم لەنێوی دانا و هەنگاوم بەرەو دەرەوەی ماڵەکە نا

موبایلەکەم لەنێو دەستەکانم زەنگی لێدا هەڵمگرت هەرکە ناوی سەر شاشەکەم خوێندەوە

بەڵێ یوون

لەکوێیت؟!

چاوەکانم بە دەوروبەردا گێڕا

لە شوێنی وەستانی پاسەکانم چاوەڕێی تۆ بووم کە ناونیشانی ماڵەوەت بنێریت بۆم

بیرم نەبوو بوەستە هەر ئێستا دەینێرم

ووتی و تەلەفەنەکەی داخستەوە هەر دوای ئەوە موبایلەکەم لەریەوە و بە نامە ناونیشانەکەی ناردبوو

•••

سەیری ژمارەی سەر خانووەکانم دەکرد تا بزانم کام لە ماڵەکان ماڵی ئەوە وە لە کۆتاییدا لەبەردەم خانووی ژمارە 16 وەستام بە پێی ئەو ناونیشانەی کە بۆی ناردبووم ئەو خانووەی بەردەمم دەبێ ماڵی ئەوان بێ

خانوێکی گەورە و بەرز بوو وە لەهەمان کاتدا ئەو شەقامەی کە خانووەکەی لێبوو لە شوێنێکی گرانبەها دەچوو و خانووی بچووکی لێ نەبوو تەنها خانووی بەرزی لێ ئەبینرا چوومە پێشەوە زەنگی دەرگاکەم لێدا

سڵاو

ووتم و زەردەخەنەم کرد هەرکە خانمێک دەرگاکەی کردەوە جلوبەرگەکەی لە جلوبەرگی کارکردن دەچوو لەوە دەچوو کارکەری ماڵەکە بێ

فەرموو چۆن یارمەتیت بەم؟!

من جوولیام هاوڕێی یوونگی هاتووم بۆ تەواوکردنی ئەرکێکی قوتابخانە

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Où les histoires vivent. Découvrez maintenant