𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 41

388 68 107
                                        

هەندێ لە دڵەڪان توانای تێگەیشتنی یەڪتریان هەیە

Rất tiếc! Hình ảnh này không tuân theo hướng dẫn nội dung. Để tiếp tục đăng tải, vui lòng xóa hoặc tải lên một hình ảnh khác.

هەندێ لە دڵەڪان توانای تێگەیشتنی یەڪتریان هەیە

تەنانەت لەبێدەنگیشدا

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

کێ دەیزانی کە دووبارە شانسی یەکتر بینیمان دەبێ؟!
کێ دەیزانی هەمووکاتەکە ڕۆحمان بەدوای یەکدا گەڕاوە؟!

تەنها بینینی چاوەکانت وایکرد پڕبم لەو هەستانەی بیرم دەکردن ئەو هەستانەی وونم کردبوون لە هەمووشوێنێك بەدوای دا دەگەڕام دەکرێ هەموو هەڵەیەک لەبیربکەین؟! ڕەفتاربکەین وەک ئەوەی هیچ شتێ ڕووینەدابێ

دەکرێ هەموو شتێک لەبیربکەین تەنها خۆشەویستیمان بیربمێنێ؟! بڕوام وایە ئەوە تاکە شتە پێویستمان بێ با بێدەنگ بین دەربارەی هەموو ئەوانەی پێیدا تێپەڕین تەنها ئەوکاتە قسەبکەین کە خۆشەویستی بۆ یەکتر دەردەبڕین

کە سەیری چاوەکانت دەکەم ئازار دەبینم ئەوە ئازارم دەدا وە ئەوەی زیاتر کاریگەری ئازارەکە زیاد دەکا زانینی ئەوەیە کە من هۆکاری ئەو ئازارەم ئەوە واملێدەکا خۆزگە بخوازم کە چارەنووس لەسەرەتاوە جیای بکردینایەتەوە

با چیتر نەکەوین و نەڕوخێین من ناتوانم توانا بەخۆمبدەم بۆ بینینی تۆ بە تێکشکاوی دەبێ بزانی ئەوە لاوازم دەکا وانییە؟!

دەزانی چی پێکەنیناوییە؟ ئەوەی کە تاکە هۆکاری مانەوەم لێرە تۆیت و وە هەر بەهۆی ئەو هۆکارەشەوە سەدان جار دەمرم لەناخەوە

"جوول بۆچی هیچت لە خواردنەکە نەخواردووە؟"

مارتینی بەدەمی پڕ لە خواردنەوە پرسی و بە چەتاڵەکەی دەستی ئاماژەی بە خواردنەکەی بەردەمم دا کە هەروەکو خۆی مابوویەوە هەموویان چاویان کەوتە سەر من و خواردنەکەی بەردەمم

"لەڕاستیدا من برسیم نییە"

بزەیەکی ساختەم بەڕوویاندا کرد تۆزێ لە ئاوەکەم خواردەوە ، هەر زوو هەستم بە بەکورسییە بە تاڵەکەی تەنیشتم کرد لەریەوە بە سەرسوڕماوی چاوم لەسەر جوڵەکانی جێهێشت خواردنەکانی لەگەڵ خۆی گواستەوە سەر کورسییەکەی تەنیشتم

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ