DEATH PATH ✿ THE BOOK

130 31 12
                                        

⊱8ی مـایـسـی 1998⊰

⊱تـەمـەنـیـے 24 سـاڵـیـم⊰

ꕤپـێـمـوابـێـت مـن ئـێـسـتـا لـە ژیـانـدامꕤ

یۆنگ دەستەکانمی توند تر گرت لەگەڵ هەر هەنگاو نانێک بە درێژایی ڕێڕەوەکانی کۆمپانیا بازرگانیەکەی کە بڕیاڕە هەفتەی داهاتوو بەفەرمیی بکرێتەوە، ئەو هەنگاوی نا لە پارێزەرییەوە بۆ بازرگانێک تەواوی چەند ساڵی رابردوو کاری بۆ ئەم ساتە دەکرد وە دوای بینینی ئەنجامەکان قورسی کارەکان لەبیر دەکرێن وەک ئەوەی بەشێک نەبووبن لە کارەکە

کۆمپانیاکە بە بەراورد لەگەڵ کۆمپانیاکانی تر هێندە گەورە نەبوو لەبەر کەمی بڕی پارەکەی بەڵام زۆر گرانبەها دیار بوو دەرگاکان و ئاسانسۆرەکانی شووشەیی بوون لە زۆربەی ئەو شوێنانەی کە بۆی دەچوویت کۆمەڵێک گوڵ و گوڵدان دەبینرا

لە بەشی سەرەوەی کۆمپانیاکە بووین دوای گەڕانمان بەوێ یۆنگ یەکێک لە دەرگاکانی ژوورەکەی کردەوە هێشتا دەستەکانم لەنێو ئەوانەی ئەو بوو بەردەوامبوو لە ڕاکێشانی من بە دوای خۆیدا کە چووینە ژوورەوە دەرگاکەی دوای خۆی داخست

ڕەفەیەکی بەرزی پڕ لە فایل لە بەشی چەپی ژوورەکە هەبوو مێزێکی گەورە و دوو قەنەفەی ئاسایی لەبەردەم مێزەکە جگە لە پەنجەرەیەکی شووشەیی گەورە لە پشتەوەی مێزەکە ناوی یۆنگ لەسەرەوەی مێزەکە بە شێوەیەکی تێبینیکراو دانرا بوو

"ئەمە دەبێتە ئۆفیسەکەی من وە من لەمڕۆوە هەموو ڕۆژێک چاوەڕێی تۆ دەکەم بۆ ئەوەی بێیت و سەردانم بکەیت"

ووتی لەسەر کورسی پشتی مێزەکەی دانیشت من هێشتا لە ناوەڕاستی ژوورەکە مابوومەوە هەوڵی تێبینی کردنی زیاترم دەدا دەربارەی هەڵکەوتەی ژوورەکە شێوازی ڕێکخستنەکەی

سەرم هێنایە خوارەوە بۆ باری ئاسایی بە بزەیەکەوە قژم تۆزێک گێڕایەوە دواوە لێیم ڕوانی تا چرکەکان بوون بە خولەک وە گرینگیم نەدەدا بەردەوامی بەو ڕوانینانەم بدەم تا خولەکاکان دەبن بە کاتژمێر و کاتژمێرەکان دەبن ڕۆژێک

"چی گەر بە سەردان کردنم بێزارت بکەم یۆنگ؟!"

پرسیارم لێی کرد ئانیشکی خستە سەر مێزەکە سەری تۆزێک خوار کردەوە بۆ نێو لەپی دەستی گلێنەی چاوەکانی ڕەتیاندەکردەوە ئەوانەی من بە تەنیا جێبێڵن

"من تۆم وەکوو هاوسەری خۆم هەڵبژاردووە چونکە من دەبینم کە ناتوانم لێت بێزاربم هیۆن"

زەردەخەکەم زیاتر بوو لەسەر ڕوخسارم لەبەر ئەوەی کە منیش ئەوم وەک هاوسەری خۆم هەڵبژاردووە چونکە ناتوانم تەنانەت داوا لەخۆم بکەم بۆ ئەوەی لێی بێزار بم

•••

جێگاکەم بە دایکم دادا و مۆمێکم دەرکرد لە چەکمەجەکە بۆیم داگیرساند و ڕووناکییەکانی ژوورەکەم کوژاندەوە ڕۆشتمە دەرەوەی ژوورەکە هەنگاوم نایە نێو ژوورەکەم .. ژوورەکەمان

یۆنگ لە پێشترەوە لەسەر جێگاکە پاڵکەوتبوو لەکاتی هاتنە ژوورەوەم هیچ شتێکی نەووت پێموابوو خەوتووە لە تەنیشتییەوە پاڵکەوتم پشتم لەو بوو کاتێک هەستم بە دەستی کرد لە سەر سکم بە هێمنییەوە دەستم خستە سەر دەستی ئێستا زیاتر لە خێزانێک دەچین

"کوڕەکەی یۆنگ چۆنە؟!"

پرسی بە خەواڵوویەوە بە لەبەردەم خۆمەوە بۆ ئەو ساتە زەردەخەنەم دەکرد وەکوو ئەوەی من هەرگیز هیچ شتێکم لە دەست نەدابێ

"هاروهاجە"

گلەیم کرد گوێم لە یۆنگ بوو بە نزمی پێکەنی بە وەڵامەکەم زیاتر نزیک بوویەوە سەری خستە نێو قژم

"یوون"

چرپاندی لە نزیک گوێم ئەو بەردەوامە بە بانگکردنی منداڵەکە بە یوون٬ بەو ناوە بانگی دەکات لەو ساتەی کە پێمان زانییووە منداڵەکە کوڕە

لەگەڵ ئەوەی کە ئەو هێشتا لەدایک نەبووە بەڵام زۆرینەی بەشە ڕووخاوەکانمی چاک کردۆتەوە ڕێک وەکوو ئەوەی کە ئەو لە نێوەوەی من بیەوێت بەر لەوەی ببێتە دەرەوە و بیخەمە نێو دەستەکانمەوە پارچە شکاوەکانم بە یەکتریەوە بنوسێنێتەوە ئەو جگە لە خۆی گەشە بە منیش دەدا!

⋇⊶⊰❣⊱⊷⋇

𝐕𝐎𝐓𝐄 ••• 𝐂𝐎𝐌𝐌𝐄𝐍𝐓

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now