𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 12

576 101 54
                                        

ئـەو مـرۆڤـێـڪـی ئـاسـایـیـە بـەڵـام دایـڪـێـڪـی نـمـوونـەیـیـە

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

ئـەو مـرۆڤـێـڪـی ئـاسـایـیـە بـەڵـام دایـڪـێـڪـی نـمـوونـەیـیـە

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

ڪـاتـیـے ئـێـسـتـا

دوای زانکۆ بوو لە ماڵەوە خۆم خستە سەر جێگای خەوەکەم ئەمڕۆ کارم نەبوو بۆیە دەتواتم ئەوەندەی بمەوێ بخەوم ئەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو زیاتر هیلاک بووم بە تایبەتی بەهۆی زانکۆوە و ئەو هەموو بیرکردنەوانەش کە لەنێو سەرمدان

پێویستم بە پشوو بوو پشوێکی درێژ بەڵام بەداخەوە کۆتایی هەفتە نەبوو چاوەکانم بە هیلاکی خستە سەر یەک و بۆ سەرخەو شکاندنێک

•••

دەستەکانمم تۆزێ بە چاوەکانما هێنا بۆئەوەی بتوانم بیانکەمەوە و موبایلەکەمم هەڵگرت لەسەر مێزە بچووکەکەی تەنیشت سیسەمەکە بۆ سەیرکردنی کاتژمێر

موبایلەکەم داگیرساند وە نامەیەک گەیشتبوو لەلایەن دایکمەوە

دایکم: بۆ نانی ئێوارە لەوێ دەبم وە خواردنیش ئامادە دەکەم ∷ بیرت دەکەم

هەر دوای ئەوە زوو لەسەر موبایلەکەمەوە سەیری کاتژمێرەکەم کرد کە ئاماژەی بە کاتژمێر 7:03 خولەک دەدا و سەیری پەنجەرەکەم کرد لە تەنیشتمەوە ئاسمان تەواو تاریک ببوو

خێرا هەڵسام و دوای خۆشم پێخەفەکەم چاکرد ڕۆشتم بەرەوە دەسشۆرەکە و ڕوخسارم شۆرد

نەمدەویست دایکم بە شێوەیەک بیرم لێبکاتەوە کە من نیوەی ڕۆژەکەم بە خەو بەسەر دەبەم هەرچەندە من وانیم و ئەو پەستانم دەخاتە سەر بۆ پشوودانی زیاتر

ڕۆشتمە دەرەوەی ژوورەکە و ئەو دیمەنەی نەمدەویست بیبینم کە هیوام دەخواست دایکم هێشتا لە ئەپارتمانەکە نەبێ ڕێک لەبەردەمم بوو خواردنەکانی دەخستە سەر مێزی نانخواردنەکەی چێشتخانە

هەڵسای ئازیزم؟!

ووتی سەرم بە "بەڵێ" جوڵاند بۆی و لێی نزیکبوومەوە لە پشتییەوە لە باوەشم گرت و هەڵمدەدا بۆنی ئەو لەبەر بکەم و بیرم نەچێتەوە

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Donde viven las historias. Descúbrelo ahora