𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 28

350 72 62
                                        

خۆشەویستییەکی ڕاستیمان هەیە لە کاتێکی

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

خۆشەویستییەکی ڕاستیمان هەیە لە کاتێکی

هەڵە !

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎


Julie's Pov:

لەنێو هەستی تاوانباریمدا دەخولامەوە کاتێ بەبێ دەنگی لەبەشی پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکە دانیشبووم لەتەنیشت دایکم

ئەبێ چۆن هەستبکا و چۆن بیرم لێبکاتەوە کاتێ بەمشێوەیە دەڕۆم تەنانەت ماڵئاوایشی لێناکەم

هیوادارم لێم توڕەبێ هەرگیز نەیەتەوە بەلاما ناتوانم پێوانە بکەم کە چەندە دەچێژم کاتێ ئەوە دەڵێم بەڵام هەموو ئەوەی کەمن کەوتوومەتە ژێر دەسەڵاتی بریتییە لە ناچارکردنی خۆم لە دوورکەوتنەوە لەو شتانەی کە بەهۆیانەوە دەژیم

لەوانەیە زۆر دڵی بشکێ کە دەبینێ لەنێو هەمان هەڵەیە دام کە ئەو بەرامبەر منی کرد ، من هەست بەو هەڵەیە دەکەم کە دەیکەم وە دەزانم ئەوەی من دەیکەم زۆر دڵڕەقانەیە چ کەسێک ئەوە بەرامبەر خۆشەویسترین کەسی ژیانی دەکا؟ چ کەسێک واز لەو هۆکارە دەهێنێت کە بەهۆیەوە دەژی؟ هیچ شتێک نییە بتوانم بیگۆڕم دڵنیام دەتوانێ لەبیرم بکا تەنانەت لەوانەیە هێندە نەبێ منی خۆشویستبێ

سەیری ئەو شارەم دەکرد کە جێیدێڵم وە لەگەڵیشیدا بەنرخترین کەسی خۆشمی تیا جێدێڵم ، بۆ ئەوەی دورکەومەوە لە خۆم و بیرکردنەوە و خەیاڵە دوورەکانم دەستم کرد بەخوێندنەوەی کتێبێک کە لەگەڵ خۆم هێنابووم بەهیوای ئەوەی دوورکەومەوە لە پەڕە خەماوییەکانی کتێبەکەی خۆم

•••

ئەمڕۆ چەند هەستێکم تاقی کردەوە کە هەرگیز پێشتر نەمبووە بۆ نمونە چ هەستێکە کە بفڕی بەسەر چەندین وڵاتدا یاخود ئەو هەستەی کە لەشوێنێکی جیاواز و سنورێکی دوور لەو شوێنەی کە تەواوی ژیانت لێیبوویت ڕاستە ئەو هەستانە نوێ و جیاواز بوون بەڵام لەوەدا حەز بە نوێگەری ناکەم هێشتا ئارەزووی هەبوونی ئەو هەستە دەکەم کە لەتەنیشت تۆوە بم ئەو جۆرەیان لەسەرووی هەموو هەستە جوانەکانمە

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Donde viven las historias. Descúbrelo ahora