𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 20

448 84 100
                                    

ئـەو هـەڵـەیـەڪـە ڪـە مـن هـەمـوو ڪـاتـێـڪ هـەڵـیـدەبـژێـم لـە نـێـو هـەزاران ڕاسـتـیـدا

Oups ! Cette image n'est pas conforme à nos directives de contenu. Afin de continuer la publication, veuillez la retirer ou mettre en ligne une autre image.

ئـەو هـەڵـەیـەڪـە ڪـە مـن هـەمـوو ڪـاتـێـڪ هـەڵـیـدەبـژێـم لـە نـێـو هـەزاران ڕاسـتـیـدا

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

جوولیا ... جوولیا

یوونگی بە هاوارەوە بانگی ناومی دەکرد شانەکانی هەڵدەتەکاندم نەمدەویست چاوەکانم بکەمەوە

چیتە؟! ڕێگەبدە بخەوم

ووتم، زیاتر بە بەتانییەکە خۆم داپۆشی دوێنێ شەو درەنگ خەوتووم و هێشتا ناتوانم توانا بەخۆم بدەم بۆ ئەوەی لەسەر قاچەکانم بوەستم بەڵام یوونگی نەدەوەستا لە لادانی بەتانییەکە لەسەرم

بۆ خاتری خوا بوەستە لە لێکردنەوەی بە تانییەکە تۆ نازانی کەوا چەند بەوە توڕە دەبم

هەڵسامە و ووتم و ڕێک پاڵکەوتمەوە دووبارە بە بەتانییەکە خۆم داپۆشی

جوولیا تۆ دواکەوتووی بۆ زانکۆ هەڵسە

ووتی و چاوەکانم بە فراوانی کرانەوە من چۆن لەبیرم کرد ئەمڕۆ زانکۆم هەیە بەڵام بۆچی ئەلەرمەکەم لێینەداوە

نەفرەت

ووتم و لەسەر سیسەمەکە هەڵسامەوە و بە ڕاکردنەوە چوومە دەسشۆرەکە خێرا ددانم و ڕووخسارم شۆرد چوومە دەرەوە لەنێو دۆڵابەکە چەند پارچە جلێکم بە هەڕەمەکی دەرکرد هەر خۆی ئەوە گرینک نییە ئێستا ڕۆشتمە دەسشۆرەکە و جلەکانم گۆڕی ڕۆشتمەوە بەر ئاوێنەکە بۆ ئەوەی قژم چاکبکەم

ئەلەرمەکەت من ڕۆسی هەڵساند تەنها خۆت نەبێ

یوونگی ووتی، لەسەر سیسەمەکە دانیشتبوو خەریک بوو بە خواردنی سێوەکەی نێو دەستی لە ئاوێنەکەوە ڕووم لێی گرژ کرد

ڕۆژێکی خۆش بەباشی ئاگاداری وانەکانت بە و ببە بە دکتۆرێک لە پاڵ من

یوونگی ووتی بە زەردەخەنەیەکەوە و دەستی خستە نێو قژم و تێکیدا کاتێک لەبەردەم دەرگاکە بووین و منی بەڕێ دەکرد

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Où les histoires vivent. Découvrez maintenant