DEATH PATH ✾ THE BOOK

92 28 11
                                    

بـەشـیـے سـیـانـزە ✾ Chapter Thirty

پێموایە ئەوە دووەمین کاتژمێرە کە بەم شێوەیە دانیشتووم و بە بەتاڵی لە دیواری ژوورەکەم دەڕوانم بیر لە خراپترین ئەو ساتانە دەکەمەوە کە نەمتوانییوە بە سەریاندا زاڵبم .. گوێ لە دڵتەنگترین گۆرانییەکان دەگرمەوە بەتایبەتی ئەوانەی بەیەکەوە گوێمان لێیان دەگرت هەرچەندە هەندێکیان ئاوازەکانیان دڵتەنگکەر نین بەڵام ئەوان خۆمانم بیردەخاتەوە هەموو کاتێک فرمێسکم دەڕشت و ئازارم دەچەشت کاتێک گوێم لێیان دەگرت بەڵام ئێستا ناتوانم وە دەپرسم بۆچی؟!

چی بەسەرمندا ڕوویداوە؟! من بۆچی بەم شێوەیە شێواوم؟! من ناتوانم هەست بە هیچ بکەم هەستەکانم بۆ بگەڕێنەوە .. خۆمی پێشووم بۆ بگەڕێنەوە .. بمگەڕێنەوە ئەو ساتەی کە هێشتا نەهاتبوویتە نێو ژیانم من نامەوێت بتناسم .. یاخوود تەنها چارەسەرم بکە

خوایە ئەو قورسایی و ئازارانەی لە ناخمم هەڵگرتبوو بۆ کوێ ڕۆشت؟! من مێشکم لەدەست دەدەم ، من هێشتا دەتوانم بیر لە ئازارەکانم بکەمەوە بەڵام چیتر ناتوانم هەستیان پێبکەم

ئۆهـ خوایە من کێم؟! من بوومەتە کێ؟! ناتوانم خۆم بناسمەوە هەمووشتێك منی گۆڕی هەموو ئەوەی من هەستی پێدەکەم .. هەموو ئەوەی من دەیبینم ئایا تا چەنێک شایەنی هەموو لەوانەم

مرۆڤێک دەتوانێت چەندی تر بەرگە بگرێ

تەنها شوێنێکی باشم دەوێت .. شوێنێکی سەلامەت و دوور لە مشەخۆرەکانی نێو سەرم .. دەمەوێت بە ئارامی چاوەکانم دابخەم و بانکەمەوە .. دەمەوێ ژیانبکەم  .. نامەوێت دڵخۆش بم تەنها دەمەوێ ئاسوودە بم

لەسەر یەکێک لە قەنەفەکانی ژووری دانیشتنەکە دانیشتبووم وە دایکم لە تەنیشت منەوە بوو ئەو سووپەکەی بە مڵاکەکەی نێو دەستی تێکدەدا کە بۆمی ئامادە کردبوو

ئەو هەوڵیدەدا من بگەڕێنێتەوە بۆ هەمان کەسی دڵخۆشی جاران وە بەڕاستی منیش هەوڵدەدەم ، ئەو گرینگی بە تەندروستیم دەدا زیاتر لەوەی من دەیکەم بەتایبەتی دوای ئەوەی کە چەند جارێک کەوتمە نەخۆشخانە بەهۆی نەخواردنەوە وە ئەو کانۆلای خوێنەی کە بۆمیان دانا هەفتەی ڕابڕدوو و ئەو کانۆلا ئاوەی کە ئەمڕۆ بۆمیان دانا

"ئەمە بخۆ بۆ تەندروستیت باشە ئازیزم"

دایکم ووتی، مڵاکی سووپەکەی لەبەردەمم ڕاگرت دەستم کرد بەوەی کە سەیری خواردنەکە بکەم بێ هیچ کاردانەوەیەک لە ڕووخسارم نەمدەویست بیخۆم بەڵام کاتێک بیرم لە دایکم دەکردەوە کە بەچیدا تێدەپەڕی بەهۆی من خۆمم ناچار کرد کە بیخۆم

هەوڵمدا خواردنەکە قووت بدەم بەڵام لەژێر کۆنترۆڵی خۆمدا نەبووم کاتێک ڕامکردە دەسشۆرەکە و خواردنەکەم هەڵهێنایەوە نەفرەت لەمن بۆچی من ناتوانم ببمە کچێکی باش بۆ دایکم؟! دەشێ من شایەنی هەموو ئەوانە بم بەڵام ئەو نا بۆ خاتری خوا ئەو نا

"جوولیا باشیت؟! .. بچینە نەخۆشخانە؟!"

دایکم لێمی پرسی هەرکە لە دەسشۆرەکە دەرچووم برۆکانی بە نیگەرانییەوە گرژ کردبوو سەرم بە نەخێر هەژاند بۆی گەڕامەوە ژوورەکەم هەرکاتێک قاچ دەخەمە دەرەوەی ئەو ژوورە زیاتر پەشیمان دەبمەوە

ویستم پێخەفەکە بەخۆم دابدەم و پاڵبکەوم بەڵام دایکم هاتەوە ژوورەوە و نزیکبوویەوە لێم و لەسەر ئەژنۆکانی لە خوارەوەی سیسەمەکەم دانیشت و دەستەکانمی گرت چاوەکانی نیگەرانی بۆ من .. ترس لە لەدەستدانی من .. خەم لا حاڵی منی نیشاندام

"من هەر شتێک دەکەم جولیێت .. هەر شتێک تۆ بتەوێت ئەو گەمژەیەت بۆ دەدۆزمەوە گەر بتەوێت .. دەگەڕێمەوە بۆلای باوکت گەر داوام لێبکەیت .. کار دەکەم و ناوت لە زانکۆ تۆماردەکەم وە گەر بتەوێت پارەت بەهەر شێوەیەک بێت پارە پەیدا دەکەم بۆ ئەوەی بڕۆینە ئەمریکا وە ئەو کوڕە دەدۆزینەوە من دەتوانم ئەوە بکەم جوولیا بۆتۆ بەڵام تکات لێدەکەم بەم شێوەیە مەبە"

چاوەکانی لەخۆی زیاتر دەدوان بۆم ، توند بە دەستەکانی ڕوخسارمی گرتبوو و قسەی قایلکەری بۆم دەکرد ، دەمزانی کە ئەو هەموو ئەوانە بەڕاستی دەکات بۆم گەر من تەنها داوا بکەم بێ ئەوەی بیربکاتەوە چی چاوەڕێیەتی تەنها بۆ ئەوەی من بگەڕێنێتەوە

"هەڵسە با شتەکان بشکێنین .. با هاوار بەسەر یەکتریدا بکەین و لەیەکتری توڕە بین بەڵام با بەم شێوەیە بێ هەست نەبین تکایە جولیێت بوونت لەنێو ئازاردا وە زیانە دەروونی و جەستەییانەی بەخۆتی دەگەیەنیت ئازارم دەدات"

سەرم هێنایە خوارەوە شێوەی ڕوخساری ئەو زیاتر منی دەشکاند وە پێموایە من دوای ساتێکی درێژ هەستەکانم لێرەن بۆ ئەوەی بمگریێنن

قۆڵی هوودیەکەمی بەرز کردەوە سەیری ئەو برینانەی دەکرد کە من بۆخۆمم کێشابوو لەسەر جەستەم من بەزۆری ئەوەم دەکرد تا بتوانم لە ڕێگەی ئازارە دەرەکییەکانم ئازارە ناوەکییەکانم لەبیر بکەم

"ڕقم لەوەیە .. دەمەوێت لێرە بوەستم دایکە ئەوە زۆر .. زۆر .. بە ئازارە بۆ من تەنها دەمەوێت قورسایی ئەم جیهانە لەسەر شانەکانم بێنمەوە خوارەوە"

سەیرمی کرد و هات و لەتەنیشت من لەسەر سیسەمەکە دانیشت فرمێسک لە چاوەکانمان دەکەوت هێندە توند یەکترمان لەباوەش گرت کە جیاکردنەوەمان لەیەکتری سەخت گەر خۆمان نەمانویستایە

"دایکە هەموو ئەو شتانەت بۆ دەکات کە هیچ پیاوێک بۆتی نەکردووە .. بەڵێن بێت"

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang