DEATH PATH ❀ THE BOOK

244 34 46
                                    

بـەشـیـے شـانـزە ✾ Chapter Sixsty

Yoongi:

کۆتا وشەکانم پێی ووت چەند چرکەیەک بەر لە ئێستا وە ئێستاش وا پێشتم لێی کردووە و جێیدێڵم هەنگاو دوای هەنگاو لێی دوور دەکەومەوە لەگەڵ ئەوەی دەشزانم کە بەو بڕیاڕە خۆم لەنێو دەبەم وە من لێی دەپاڕێمەوە کە ئەو هاوار بکات یاخوود بەرەو لام ڕابکات و پێمبڵێ کە نەڕۆم گەر وا بکات بەڵێن بێت نەڕۆم و بوەستم

تکایە جوولیا ناوم بێنە بەڵێن بێت وەڵامت بەمەوە و بگەڕێمەوە تکایە شتێک بڵێ بێدەنگ مەبە

بەڵام

ئەو بێدەنگ بوو وە منیش وونبووم ئەوە دوا دیدارمان بوو لەگەڵ دووەم خاتوون دوای دایکم لە ژیانم بەڵێن بێت من هەمیشە بیرت بکەم

تۆ بێوێنە بوویت بەڵام دەبووایە تۆ لەدوای خۆم جێبێڵم ئەوە ئێستا زیاتر ئازارم دەدات هەموو چرکەیەک ئەو بڕیاڕەم پەشیمانتر جێمدێڵێ

لەو ساتەوە تا ئێستا من هەموو ڕۆژێک لە خۆم دەپرسم گەر باشبیت .. گەر ژیانێک بژیت کە شایەنتە من تۆم جێهێشت چونکە وا بیردەکەمەوە تۆ شایەنی کەسێکی زۆر باشتری لە من

من ناتوانم ببم بە هەموو شتێک کە تۆ پێویستتە ، من کەسێک نیم بتوانم یارمەتیت بدەم چونکە من خۆپەرستم .. لەبەر ئەوەی من تۆم خۆشویست چونکە وێنەدانەوەی دایکمم لە تۆ بینی

من داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەوە من نامەوێت کەسێکم خۆشبوێت بۆ شوێنگرتنەوەی کەسێکی تر من تەنها ئامادەی ئەو خۆشەویستییە نەبووم

بەڵام لەوانەیە بتوانین دووبارە یەک ببینین وەک یەکەم یەکتر بینینمان لە شوێنێکی باشتر .. لە جیهانێکی دادپەروانەتر .. لە کۆتا خاڵی جیهان کە هیچ کەسێک نەتوانێت بمان دۆزێتەوە

هیوادارم خودا ئەو هەلەم پێبدا کە بتوانم بژیم جاریکی تر و سەرلەنوێ خۆشمبوێیتەوە ، هیوادارم خودا تۆم بخاتەوە بەردەم و ڕێگەمبدا خۆشەویستییەکی تەواوت پێببەخشم

ئەو شەوەی کە جێمهێشتیت کاتێک گەڕامەوە ژوورەکەم هەموو شتێک بەتاڵ بوو ڕاستە تۆ لە نێو ماڵەکەی مندا نەدەژیایت بەڵام وەک ئەوە وابوو کە تۆ لە نێو مندا دەسووتێیت

دانیشتم تا بەیانی لە دیوارە سپییەکەی ژوورەکەم ڕوانی من هەموو هێزێکم لەدەستدا بوو .. تەواو لاواز ببووم وەک پیاوێک تەواو لەسەر ئەژنۆکانم بووم من دانی پێدادەنێم کە من دەڕووخام لە بیرکردنەوە لە تۆ

خۆشەویستی بەهێزە .. زۆر بەهێز کە دەتوانێ پیاوێک بنیات بنێ یاخوود بیڕوخێنی

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang